بڕیارە ئەمڕۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگیش جەماوەری خۆی بڕژێنێتە سەر شەقامەکان و رووبەڕووی خۆپێشاندانی جەماوەری سەدر ببێتەوە، سەدر خۆپێشاندانی جەماوەرەکەی بە شۆڕشی چاکسازی ناو دەبات و بە چوارچێوەی هاوئاهەنگیش پێی وایە کودەتایە.
خۆپێشاندان له ناوچه‌ی سه‌وز به‌رده‌وامی هه‌یه و موقته‌دا سه‌در له په‌یامی خۆی بۆ خۆپێشانده‌ران گوتی، هه‌موو هیوایه‌كه‌م ئه‌وه‌یه نه‌هامه‌تی له‌ده‌ستدانی یه‌كه‌م هه‌لی زێڕینی 2016 دووباره نه‌بێته‌وه.
"به‌ڵێ ئه‌وه‌یان هه‌لێكی تره بۆ ره‌واندنه‌وه و نه‌هێشتنی تاریكی و سته‌م و گه‌نده‌ڵی و تاكڕه‌وی له ده‌سه‌ڵات، لاگیری و نۆكه‌ری بۆ ده‌ره‌وه و به‌شێبه‌شێنه و تایفییه‌ت، كه له ساتی داگیركردنیه‌وه تا ئه‌مڕۆ، چۆكیان خستووه‌ته سه‌ر سنگی عێراق". سه‌در وای گوت.
بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌نگاوی سه‌درییه‌كان بۆ ئازادكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له باڵاده‌ستیی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و پاشكۆكانی
له به‌رانبه‌ر تویته‌كه‌ی دوێنێی موقته‌دا سه‌در، چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ئه‌مه‌ی به كوده‌تای سیاسی ناو بردووه، لیژنه‌ی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی داوای له لایه‌نگرانی كرد ئه‌مڕۆ "سه‌عات پێنج" له نزیك ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا، له دژی ئه‌و كوده‌تا گوماناوییه‌ی بۆ رفاندنی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێت، خۆپێشاندان ساز بكه‌ن.
"وشه" زانیاری هه‌یه لایه‌نگرانی چوارچێوه ده‌چنه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بۆیه ئه‌مڕۆ له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پشووی فه‌رمییه.
لایه‌نگرانی چوارچێوه بانگه‌شه‌ی شكستپێهێنانی حكوومه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن، باوه‌ڕیان وایه سه‌رۆك وه‌زیران له پشت رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عێراقه.
له‌وباره‌یه‌وه حه‌یده‌ر شێخ چاودێری سیاسی، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی كرد، دۆخی ناوچه‌ی سه‌وز خراپه و كه‌س نازانێت چۆن ده‌بێت. ئه‌مه‌ی روو ده‌دات دژی گه‌نده‌ڵكارانه و به‌رده‌وامی پێ ده‌درێت.
موقته‌دا سه‌در داوای له هه‌موو كه‌سێك كرد به‌شدار بن له‌و شۆڕشه، به‌تایبه‌تی هۆزه‌كانی عێراق، به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، زیاتر له 40 هۆزی گه‌وره‌ی عێراق پشتوانییان بۆ موقته‌دا سه‌در ده‌ربڕیوه.
هه‌روه‌ها به‌شێك له پێكهاته‌كانی وه‌ك سریان و ئاشوورییه‌كانیش پشتیوانی سه‌در ده‌كه‌ن.
له به‌رانبه‌ر ئه‌ودا سه‌دام ئه‌بو ریشه یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی هۆزه سوننه، بانگه‌شه‌ی خۆپێشاندان له دژی محه‌مه‌د حه‌لبووسی ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌و رووداوانه‌ی له عێراق روو ده‌ده‌ن.
هاوكات له وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق به‌هۆی ئه‌وه‌ی وا بڵاو كرایه‌وه یه‌كێك له لیواكان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه پشتیوانی سه‌دره، روونكردنه‌وه‌ی دا و گوتی، "سوپا و هه‌موو هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق، له خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی و داوده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تن و به‌شداری هیچ جووڵه‌یه‌كی سیاسی ناكه‌ن".
له به‌رانبه‌ردا میسال ئالووسی سیاسیی سه‌ربه‌خۆ، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌وه‌ی هه‌یه ململانێی سیاسییه و به‌رژه‌وه‌ندییه، له‌پێناو بناتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت نییه، بۆ خۆیانه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه بۆ زاڵكردنی خۆی له ناوچه‌كه‌دا، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكایش لاوازه له چاودێریكردنی دۆخی عێراق.
هاوكات ئالووسی ده‌ڵێت، پاڵپشتی له موقته‌دا سه‌در ده‌كه‌ین، له ده‌وڵه‌تێكی عێراقی دیموكراتی و مه‌ده‌نی و ده‌ستووری. ئه‌و داوای له هه‌موو كه‌سانی عه‌لمانی و مه‌ده‌نی و نیشتمانییه‌كان كرد، بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌نگاوی سه‌درییه‌كان بۆ ئازادكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له باڵاده‌ستیی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و پاشكۆكانی.