نووری مالیكی له تۆمارێكی ده‌نگیدا ده‌ڵێت، ئه‌م شه‌ڕه جارێ كۆتایی نایه‌ت، به‌لاواز ده‌ركه‌وتن له به‌رانبه‌ر ئه‌وان نییه و كاتیش بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه نییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی ئاب، عه‌لی فازڵی رۆژنامه‌نووس، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی نوێی نووری مالیكیی بڵاو كرده‌وه، نووری مالیكی بۆ یه‌كێك له گرووپه‌كانی ناردووه، موقته‌دا سه‌دری به "موخه‌ریب" ناو بردووه.
به‌لاوازی ده‌ركه‌وتن له به‌رانبه‌ر ئه‌واندا نییه، به‌بێ ترس له به‌رانبه‌ریان ده‌وه‌ستینه‌وه
نووری مالیكی ده‌ڵێت، "ئه‌م شه‌ڕه جارێ كۆتایی نایه‌ت، هێشتا ئێمه له‌ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌داین، شانبه‌شانی هێزه ته‌ناهییه‌كان، به هێز و توانای ئێمه له‌ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌داین. له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێزه‌ی ده‌یه‌وێت وڵات و پرۆسه‌ی سیاسی تێكبدات ".
نووری مالیكی ده‌ڵێت، "هیچ كاتێك بۆ گه‌ڕانه‌وه و پاشگه‌زبوونه‌وه و به‌لاوازی ده‌ركه‌وتن له به‌رانبه‌ر ئه‌واندا نییه، به‌بێ ترس له به‌رانبه‌ریان ده‌وه‌ستینه‌وه".
له ماوه‌ی رابردوودا عه‌لی
فازڵ حه‌وت تۆماری ده‌نگیی نووری مالیكی بڵاو كرده‌وه كه مالیكی له‌باره‌ی حه‌شدی شه‌عبی و موقته‌دا سه‌در مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان، سوننه و كورد و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی قسه ده‌كات، به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی رووبه‌ڕووی ببنه‌وه.