چه‌كدارانی په‌كه‌كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاخاویی هه‌رێمی كوردستان، بنكه و باره‌گایان هه‌یه و یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی كه په‌كه‌كه‌ی لێیه و ساڵانه توركیا بۆردمانی گوند و ناوچه‌كانی ده‌كات، شارباژێڕه. به‌هۆی ترسی بۆردمان، چه‌ند گوندێكی سنووره‌كه چۆڵیان كردووه و نا‌وێرن بچنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له ناوچه‌ی شارباژێڕ و ماوه‌ت بوونیان هه‌یه و به گوته‌ی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه، به ئاشكرا هاتوچۆ ده‌كه‌ن و ده‌چنه ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتییان دروست كردووه، له رابردووش‌دا به مه‌به‌ستی ئامانجگرتنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له شارباژێڕ و گه‌ڵاڵه و كونه‌ماسی، بۆردمان كراوه و هاووڵاتیی سڤیل بوونه‌ته قوربانی و بریندار بوون.
سامان باباعه‌لی به‌رپرسی ناوچه‌ی شارباژێڕی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، مه‌ترسیی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی شارباژێڕ زۆر بووه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه به ئاشكرا له چه‌ند گوندێكی سنووره‌كه هه‌ن و ئه‌وه‌ش وایكردووه، به‌رده‌وام مه‌ترسیی بۆردمانیان له‌سه‌ر بێت، ئه‌و مه‌ترسییه هاووڵاتییانی چه‌ند گوندێكی ناچار به‌وه كردووه ماڵوحاڵی خۆیان جێبهێڵن و روو بكه‌نه ناوچه‌كانی تر.
هه‌روه‌ها گوتی، ئێسته هه‌ریه‌ك‌له گونده‌كانی سپیار و چه‌مه‌ك به ته‌واوی چۆڵ كراون و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و دوو گونده بنكه و باره‌گایان هه‌یه، یه‌كێك له‌و گوندانه‌ی تریش شێخه‌ڵ مارێنه كه خه‌ڵكی تێدایه، به‌ڵام نا‌وێرن بچنه ناو ره‌ز و باخه‌كانیان، هه‌ریه‌ك‌له گونده‌كانی ره‌نگێن و سه‌نگی سه‌روو و مووسه‌ك، مه‌ترسیی چۆڵبوونیان له‌سه‌ره، چونكه په‌كه‌كه له‌وێش هه‌ن.
په‌كه‌كه به‌شێك له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی داگیر كردووه و به‌هۆی ئه‌وانه‌وه، توركیا هاتووه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستانی به‌زاندووه، هه‌ر ناوچه‌یه‌ك توركیا بۆی هاتبێت، په‌كه‌كه به‌رگریی نه‌كردووه و بۆ توركیای به‌جێهێشتووه، ئه‌مه‌ش ڕێككه‌وتنێكی هه‌ردوولایه دژی هه‌رێمی كوردستان.
هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی سپیار له شارباژێڕ، به "وشه"ی راگه‌یاند، گوندی سپیار یه‌كێك بوو له‌و گوندانه‌ی شارباژێڕ كه پێش چه‌ند ساڵێك 70 ماڵی تێدابوو، خه‌ڵكێكی زۆر له‌و گونده ده‌ژیان و سه‌رقاڵی كار و ژیان و ئاژه‌ڵدار و ره‌ز و باخ بوون، به‌ڵام چونكه گونده‌كه بنكه و باره‌گایه‌كی زۆری په‌كه‌كه‌ی لێ بوو، له ترسی ژیان و حاڵی خۆیان گونده‌كه چۆڵ كرا و ئێسته یه‌ك ماڵیش له‌و گونده نییه، هه‌موویان به‌جێیان هێشت و رۆیشتنه گوند و شوێنی تر.
باسی له‌وه‌ش كرد، په‌كه‌كه له‌و گونده به ده‌یان بنكه و باره‌گای هه‌یه، وه‌ك باره‌گای سه‌ره‌كی وایه، خه‌ڵكیش ترسیان هه‌بوو كه به‌هۆی ئه‌وانه‌وه توركیا بۆردمان بكات و خه‌ڵكی سڤیل پێوه ببن، ئه‌وه جگه له زیانه مادییه‌كان، بۆیه ناوچه‌كانی خۆیان چۆڵ كردووه.
نزیكه‌ی 500 گوند له هه‌رێمی كوردستان چۆڵیان كردووه
به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا، تا ئێسته نزیكه‌ی 500 گوند له هه‌رێمی كوردستان چۆڵیان كردووه و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به ده‌یان گوند وێران بوون و ماڵ و ره‌ز و باخ و كشتوكاڵی هاووڵاتییان له‌ناو چوون، زۆربه‌ی جاریش زیانی گیانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
كامه‌ران حه‌سه‌ن قایمقامی شارۆكه‌ی ماوه‌ت، به "وشه"ی راگه‌یاند، له سنووری ماوه‌ت هیچ گوندێك نییه به‌هۆی ترسی په‌كه‌كه و بۆردمانی توركیا چۆڵ كرابێت، پێش چوار ساڵ گوندی گه‌ڵاڵه هه‌بوو، چونكه ناوچه‌كه به زۆری بۆردمان ده‌كرا له‌لایه‌ن توركیاوه، خه‌ڵكه‌كه چۆڵی كرد، به‌ڵام ئێسته له سنووری ماوه‌ت گوندی چۆڵكراو نییه.
په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه،له پێنجوێن و شارباژێڕ و ئامێدی، كاری سه‌ره‌كیی په‌كه‌كه له‌و سنوورانه قاچاخی و وه‌رگرتنی سه‌رانه‌یه له هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها ناوچه‌یه‌كی فراوانی وه‌ك قه‌ندیلی داگیر كردووه و ڕێ نادات هاووڵاتییان سه‌ردانی بكه‌ن، ئاژه‌ڵداره‌كانیش به پاره ده‌چنه له‌وه‌ڕگاكان و كوێستانه‌كانی ئه‌و شوێنه.
وشه/ تایبه‌ت