په‌رله‌مانتارێك رای ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆك كۆمار نه‌یتوانیوه رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بێت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و كه‌سێكی لاواز بووه. مامۆستایه‌كی زانكۆش ده‌ڵێت، له به‌رژه‌وه‌ندی كورد كاری نه‌كردووه و خۆشی بووه‌ته خاڵی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان.
ئازاد ئه‌كره‌م ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت كه‌سێك بێت كه چووه ئه‌و جێیه، هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق بدات، ئه‌و كێشانه‌ی كه چه‌ندان ساڵه به‌هۆیه‌وه كورد مافی خوراوه و عێراقیش خۆی لێ بێبه‌ری كردووه و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور كار ده‌كات، سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت ئاسایش و هاوسه‌نگی هێز و لایه‌نه‌كان بپارێزێت.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت خاڵی هاوبه‌شی لایه‌نه‌كان بێت و كه‌سێك بێت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ده‌ستی باڵای هه‌بێت و لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانیان به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ئێسته له شه‌قامی عێراقی هه‌یه، پرس و راوێژی پێ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و سه‌رۆك كۆماره‌ی ئێسته به‌و كارانه هه‌ڵنه‌ستاوه و ئه‌نجامی نه‌داوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه لاواز بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش نه‌بێت.
له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد كاری نه‌كردووه یان بێ ئاگابووه له به‌رژه‌وه‌ندی و پاراستنی مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم
هاوكات كاوه ئه‌حمه‌د مامۆستای زانكۆ، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ورد ببنه‌وه له‌و سیاسه‌ته‌ی كه له چوار ساڵی رابردوو سه‌رۆك كۆماری عێراق كردوویه‌تی، ئه‌وه دیاره كه له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد كاری نه‌كردووه یان بێ ئاگابووه له به‌رژه‌وه‌ندی و پاراستنی مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم، ده‌بوو كاریگه‌ری هه‌بوایه به‌و پێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆی هه‌یه له‌سه‌ر بڕیاره‌كان، كار بكات بۆ به‌رگردنی له مافه ده‌ستوورییه‌كان، ئه‌و پیاوه له‌و ماوه‌یه‌ی كه سه‌رۆك كۆمار بووه، كه‌سێكی غیاب بووه له‌و بابه‌ته.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، به‌رهه‌م ساڵح له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا نه‌یتوانیوه رۆڵی خۆی بگێڕێت له مافه ده‌ستوورییه‌كان، كه‌سێكه تێنه‌گه‌یشتووه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، رۆڵێكی نه‌رێنی هه‌بووه له نێوان لایه‌نه‌كان، ته‌نانه‌ت ئێسته خۆیشی بووه‌ته خاڵی ناكۆكی لایه‌نه‌كان، هه‌ر كه‌سێكی تر له جێی ئه‌و بووایه هه‌ڵوێستی گه‌وره‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌بوو.
جێی باسه به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستی به كورسییه‌كه‌یه‌وه گرتووه و ته‌نانه‌ت خوازیاره بۆ خولێكی تر ببێته‌وه سه‌رۆك كۆمار، له كاتێكدا ئه‌و پۆسته ته‌نیا هی كه‌سێك و حزبێك نییه و به‌رژه‌وه‌ندی كورد له‌وه‌دایه ساڵح واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت، رێ بۆ كه‌سێكی تر خۆش بكات رۆڵی سه‌رۆك كۆماری به‌رجه‌سته بكات.
وشه/ سلێمانی