سه‌گێك كه له فڕۆكه‌خانه‌ی داروینی ئوسترالیا ئه‌ركی پشكنینی كه‌لوپه‌لی گه‌شتیارانه، گه‌شتیارێك كه له ئهندۆنیساوه بۆ ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه هاتووه، سه‌گه‌كه سێ له‌فه‌ی "ماكماڤن" له‌ناو جانتاكه‌ی گه‌شتیاره‌كه ئاشكرا كردووه، به‌هۆیه‌وه سزای پێبژاردن دراوه.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌فه‌ی "ماكماڤن" كه له پارچه گۆشتێكی سووركراوه‌ی مانگا و سه‌موون پێكدێت، سه‌گی پشكێنه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌ی داروینی ئوسترالیا، له‌ناو جانتای گه‌شتیارێك كه له ئهندۆنیساوه هاتووه، سێ له‌فه‌ی "ماكماڤن"ی ئاشكرا كردووه كه ئه‌و جۆره گۆشته له ئوسترالیا قه‌ده‌غه‌یه، بۆیه به دوو هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی سزای پێبژاردن دراوه.
به‌رپرسانی ئوسترالیا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌و گۆشته ماوه‌یه‌كی زۆره له وڵاته‌كه‌یان قه‌ده‌غه كراوه، ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی جه‌سته له ئه‌ندۆنیسا، خه‌ڵكێكی زۆری تووش كردووه، به‌پێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته، هۆیه‌كه‌ی گۆشتی مانگایه، بۆیه هاورده‌كردنی گۆشت له ئهندۆنیساوه بۆ ئوسترالیا قه‌ده‌غه كراوه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی ئوسترالیا مۆرای وات وه‌ك ته‌نزێك له‌باره‌ی گهشتیارهكهوه گوتوویه‌تی، ئه‌و لهفانه گرانترین خۆراكی ئه‌و گه‌شتیاره بوون له‌و رۆژه‌دا.
تووشبوون به تای به‌رز له ئه‌ندۆنیسا، به‌هۆی ڤایرۆسێكهوهیه كه له‌ڕێی گۆشته‌وه به‌تایبه‌تی گۆشتی مانگا، تووشی مرۆڤ ده‌بێت و دواتر ده‌گوازرێته‌وه.
وه‌ك تهنزێكیش پێگه میسرییه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌و گه‌شتیاره كه به‌هۆی سهگهكهوه تووشی بووه و سزا دراوه، پێبژاردنهكهی ده‌كاته دوو هه‌زار و 664 دۆلاری ئوسترالی، له شاری سیدنیدا به‌و پاره‌یه ده‌یتوانی 567 له‌فه‌ی "ماكماڤن" بكڕێت. ئه‌و ته‌واوی پاره‌كه‌ی داوه‌ته سێ له‌فه.