ئه‌و ملیۆن پاوه‌نه له‌لایه‌ن به‌كر بن لادن زڕبڕای ئوسامه بن لادنه‌وه له له‌نده‌ن به شازاده چارلز دراوه، واده و كاتی ڕادهستكردنهكهیش دووساڵ دوای كوشتنی ئوسامه بن لادن بووه له‌میانه‌ی ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پاكستان، واته له 2013 و هۆكاری به‌خشینی ئه‌و پاره‌یه‌یش بۆ كۆمه‌ك و یارمه‌تیده‌ری دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی شازاده چارلز بووه، كه دامه‌زراوه‌یه‌كی خێراخوازی قازانج نه‌ویسته و یارمه‌تی لێقه‌وماوان ده‌دات.
به‌كر بن لادن / ته‌مه‌ن 76 ساڵ / زربڕای ئوسامه بن لادنه
میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویان كرده‌وه، كه شازاده چارلز /ته‌مه‌ن 73 ساڵ/ له 30ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2013 له شوێنی مانه‌وه‌ی شاهانه‌یی له كلارنس هاوس له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ به‌كر بن لادن زربڕای ئوسامه بن لادنی سه‌رۆكی پێشووی ڕێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده كۆبووه‌ته‌وه و بڕی ملیۆنێك پاوه‌نی كاشی بۆ كۆمه‌كردنی پرۆژه‌كانی دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كه‌ی له به‌كر بن لادن وه‌رگرتووه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌كاتی ئه‌و به‌خشینه‌دا، ڕاوێژكاره‌كه‌ی شازاده چارلز چه‌ندان جار داوای له شازاده چارلزی شازاده‌ی جێنشینی به‌ریتانیا كردووه، كه ئه‌و به‌خشینه قبووڵ نه‌كات و ڕه‌تی بكاته‌وه، چونكه دواجار به زیانی گه‌وره به‌سه‌ر ئه‌ودا ده‌شكێته‌وه، به‌ڵام شازاده چارلز گوێی به ڕاوێژكاره‌كه‌ی نه‌داوه و ملیۆن پاوهنهكهی وه‌ك به‌خشین له به‌كر بن لادن قبووڵكردووه و لێی وه‌رگرتووه.
هه‌رچه‌نده به‌كر بن لادن / ته‌مه‌ن 76 ساڵ / زربڕای ئوسامه بن لادنه و له هیچ كرده‌یه‌كی تیرۆریستی و پێشێلكردنی یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ تێوه‌نه‌گلاوه و خۆی ماڵباته‌كه‌ی له به‌ریتانیا ده‌ژین و هه‌ر له زووهوهیش حاشای له زربڕاكهی و سه‌رجه‌م كاره‌كانی كرد و به توندی دژی ئوسامه بن لادن وه‌ستایه‌وه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت، ئه‌مه ئه‌و ڕاستییه ناگۆڕێت، كه ئه‌و زربڕای ئوسامه بن لادنه و ناوی خێزانی هه‌ردووكیشیان بریتییه له بن لادن.
كارمه‌ندێك له كلارنس هاوس شوێنی مانه‌وه‌ی شاهانه‌یی شازاده چارلز دزه‌ی به‌و زانیارییه بۆ میدیاكان و ڕای گشتی به‌ریتانیا كردووه و دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، كه زۆر له ڕاوێژكار و كه‌سایه‌تییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی خێراخوازی شازاده چارلز داوایان لێ‌كرد، كه وه‌رگرتنی ئه‌و پاره زیانی زۆر زیاتر له قازانج و پاره‌داركردنی پرۆژه‌كانی ڕێكخراوه خێراخوازییهكه، دوای وه‌رگرتنی پاره‌كه‌یش ڕاوێژكاره‌كان چه‌ندان جار داوایان له شازاده چارلز كردووه، كه پاره‌كه بگێڕێته‌وه و هه‌رگیز وه‌رینه‌گرێت، به‌ڵام شازاده چارلز له‌سه‌ر بۆچوون و بڕیاره‌كه‌ی سووربووه و پاره‌كه‌ی هه‌رگیز بۆ بن لادن نه‌گێڕاوه‌ته‌وه.
كارمه‌نده‌كه ده‌ڵێ، له دوای ئه‌و ڕووداوه سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له نزیكی شازاده و له دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كه كاریان كردووه، له دۆخێكی هه‌ستیار و پڕ له ترس ژیاون، چونكه له ئه‌گه‌ری دزه‌كردنی ئه‌و زانیارییانه بۆ نێو میدیاكان بۆچوونی خه‌ڵك به ته‌واوی له‌سه‌ر شازاده چارلز و دوور نییه له‌سه‌ر ماڵباتی شاهانه‌ی به‌ریتانیش بگۆڕێت و شه‌پۆلێكی ڕق و تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی لێ بكه‌وته‌وه، دیوێكی تریش ترسی ئه‌وه بووه، كه ئه‌و سه‌رمایه‌دار و كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی تری جیهان كه پاره به دامه‌زراوه خێراخوازییهكه ده‌به‌خشن، له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كه و به‌خشینی به‌شێك له داهاته‌كانیان هه‌موو ساڵێك به‌و دامه‌زراوه‌یه په‌شیمان ببنه‌وه. بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك درا تا ئه‌و زانیارییه به نهێنی بمێنێته‌وه و هه‌رگیز نه‌گاته نێو میدیاكانه‌وه.
له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه‌یش له ئێسته و هه‌ڵوێستی كلارنس هاوس ( كۆشكی شاهانه‌یی شازاده‌ی جێ‌نشین) جیاوازه و له كۆمێنتیان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و ملیۆن پاوه‌نه له زربڕاكهی ئوسامه بن لادن، به ته‌واوی ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، كه شازاده چارلز خۆی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی كرد بێت و چاوی به زڕبرای ئوسامه بن لادن كه‌وتبێت، جیا له‌وه‌یش هه‌ر به‌خشینێك كه به دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كه‌ی شازاده چارلز ده‌به‌خشرێت، سه‌ره‌تا ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مینداران كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و بڕیار ده‌رده‌كه‌ن، كه ئاخۆ به‌خشینه‌كه وه‌ربگرن یان ڕه‌تی بكه‌نه‌وه، بۆیه وه‌رگرتنی به‌خشینه‌كه به مانای ئه‌وه دێت، كه ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مینداران به‌و كاره ڕازی بووه، به‌ر له‌وه‌ی شازاده پێی بزانێت.