وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در به خۆپێشانده‌رانی ناو هۆڵی په‌رله‌مان ده‌ڵێت، له هۆڵی په‌رله‌مان وه‌رنه ده‌ره‌وه و له به‌رده‌م په‌رله‌مان دانیشن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی ئاب، محه‌مه‌د ساڵح به‌غدادی كه به "وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در" ناسراوه، چه‌ند بڕیارێكی بۆ خۆپێشانده‌ران ده‌ركرد و رای گه‌یاند، دوای رزگاركردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و گۆڕینی بۆ ناوی ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل.
ئه‌نجامدانی نوێژی یه‌كگرتووی هه‌ینی له پارێزگاكانی به‌غدا، كووت، بابل، كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف، له گۆڕه‌پانه‌كانی ئاهه‌نگگێڕان ده‌بێت
وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ده‌ڵێت: چۆڵكردنی ناوه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دانیشتنی له به‌رده‌م و ده‌وروبه‌ری په‌رله‌مان، له ماوه‌ی 72 سه‌عاتدا له‌و شوێنانه نزیك ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و رێنوێنییانه‌ی بۆتان دێت، ده‌بێ له‌و شوێنانه‌ی شوێن هه‌یه بۆ دانیشتن، له‌وێ بمێننه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه به‌رده‌وامبوونی دانیشتنه‌كان زۆر گرنگه بۆ گه‌یشتن به داواكارییه‌كانتان كه دواتر پێشكه‌شتانی ده‌كه‌ین.
"ئه‌نجامدانی نوێژی یه‌كگرتووی هه‌ینی له پارێزگاكانی به‌غدا، كووت، بابل، كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف، له گۆڕه‌پانه‌كانی ئاهه‌نگگێڕان ده‌بێت"، وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در وای گوت.
دواتریش گوتوویه‌تی، ئێمه له پرۆسه‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كداین له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه، بۆ به‌ڕێوه‌بردن و رێكخستنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و ئاگاداربوون له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه پێویستن.
نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه، ئاڵۆزییه‌كان له عێراق رووی له ته‌شه‌نه‌كردن كردووه، لایه‌نگرانی سه‌در له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ماونه‌ته‌وه و رۆژانه له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه رێنوێنیان پێ ده‌درێ.