كتێبی "ئافره‌ت و ژانی له‌دایكبوونێكی نوێ" له نووسینی هه‌ڤاڵ كوێستانی و له چاپخانه‌ی كارۆ له سلێمانی چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
هه‌ڤاڵ كوێستانی نووسه‌ری كتێبه‌كه، به "وشه"ی گوت، ئه‌م كتێبه له سه‌رده‌مێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه رژێمی به‌عس له‌وپه‌ڕی توندوتیژی دابووه به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد و كتێبه‌كه‌یش هانی خه‌ڵك به‌گشتی و ژنان ده‌دا به‌تایبه‌تی بۆ به‌شداریكردن له خه‌باتی نیشتمانی دژی داگیركه‌ران.
ئه‌م كتێبه 44 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ نووسراوه
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌م كتێبه كاریگه‌ری دیاری هه‌بوو له‌گۆڕینی دیدی پیاو بۆ ژن و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ژن و پیاو و دیدی ژنیش سه‌باره‌ت به ماف و ئازادییه‌كانی خۆی.
كوێستانی ده‌ڵێ، ئه‌م كتێبه 44 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ نووسراوه له ماوه‌ی كه‌متر له سێ مانگدا، سێ هه‌زار ژماره‌كه‌ی له‌بازاڕدا نه‌ما، بۆیه سه‌تان ژماره‌ی به‌ده‌ستخه‌ت له‌به‌ر نووسراوه‌ته‌وه یان كۆپی كراوه.
ئه‌گه‌رچی ساڵانێكی زۆر به‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا تێپه‌ڕیوه و گۆڕانی زۆریش به‌سه‌ر دۆخی كۆمه‌ڵگه و ژنیش دا هاتووه، به‌ڵام كتێبه‌كه هێشتا بایه‌خی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه و هێشتایش ده‌كرێ كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی تاكی كۆمه‌ڵگا هه‌بێ.
"ئافره‌ت و ژانی له‌دایكبوونێكی نوێ" له‌چاپخانه‌ی كارۆ له سلێمانی چاپكراوه ئه‌مڕۆ له ڕێوڕه‌سمێكدا بڵاو كرایه‌وه.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د