چۆن كۆنترۆلی شەكرەی خوێن دەكەیت؟

:: PM:09:52:02/08/2022 ‌

شارەزایانی تەندروستی دەڵێن، مرۆڤ دەتوانێت بە سێ هەنگاو كۆنترۆلی تەندروستییەكەی بكات و لە نەخۆشییەكان پارێزراو بێت، سیستمێكی خۆراكی تەندروست و وەرزش و چالاكی رێكخراوی لەش و تەندروستی دەروونی، كۆنترۆلكرنی بیركردنەوە و دووركەوتنەوە لە سترێس و رارایی، نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان، بەڵام دەتوانی بەو هەنگاوانەی خوارەوە خۆتی لێ بپارێزیت.

1-لە ژەمی بەیانیان سەرنج بخە سەر خواردنی پرۆتین، تا كۆتایی رۆژەكە رێژەی شەكرەی خوێنت بە هاوسەنگی دەمێنێتەوە، چونكە بەیەكەوەبەستنەوەی كاربۆهیدرات و پرۆتین، دەبێتە هۆی هێواشكردنەوەی خێرایی چوونی گلوكۆز بۆ ناو خوێن.
رۆیشتنی 10 خولەك لە دوای ژەمەكان رێژەی شەكرەی خوێن كەم دەكاتەوە و كێشی لەش رێك دەخات
2-پابەندبوون بە كاتی ژەمەكان، ئەگەر هەر چوار سەعات جارێك ژەمەكان بخورێن، دەبێتە هۆی رێكخستنی رێژەی شەكرەی خوێن، تۆ ئەگەر چاوەڕوانی برسی و شەكەتبوون بیت ئینجا خواردن بخۆیت، رەنگە زیاتر بخۆیت.  

3-رێگەی قاپی تێكەڵاو، واتە ئەو قاپەی ژەمەكان تیادا دەخۆیت با لە پرۆتین و كاربۆهیدرات و سەوزە پێك بێت، نیوەی قاپەكەت سەوزەی نانیشاستەیی بێت، بەقەد ناو لەپی دەستت پرۆتین و بەقەد مشتیشت كاربۆهیدرات بێت، سەرەتا پرۆتینەكە لەگەڵ سەوزەكە بخۆ، ئینجا كاربۆهیدراتەكە لە كۆتایی، كە بەو شێوەیە مژینی كاربۆهیدراتەكە هێواش دەبێتەوە.

4-هاوسەنگی بپارێزە، رەنگە ناچاری ئەوە نەبیت كە دەستبەرداری كاربۆهیدرات ببیت، بەڵكو پێڕەوی سیستمێكی خۆراكی مامناوەندی خۆراك بكە دوور لە زێدەڕۆییكردن، ئەو كاربۆهیدراتانە بخۆ كە تێكەڵن بە ریشاڵەكان، پرۆسەی هەرسكردن سست دەكەنەوە و رێگری لە بەرزبوونەوەی رێژەی شەكرەی خوێن دەكەن.  

5-دوای هەر ژەمێك 10 خولەك رۆیشتن، ماسولكە بۆ جووڵانەوەی پێویستی بە گلوكۆزە، بەوەیش شەكرەی خوێن كەم دەبێتەوە، بۆیە راستەوخۆ رێكرتن بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەك لە دوای هەر ژەمێكی دەوڵەمەند بە كاربۆهیدرات وا دەكات رێژەكەی لە خوێن كەم ببێتەوە، كێشی لەشیش رێك دەخاتەوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل