شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دوو گوندی سنووری پارێزگای دیاله و پێنج سه‌رباز له سوپای عێراق كوژراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئاب، به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش له دیاله، به نیشانشكێن هێرشیان كردووه‌ته‌وه سه‌ر سوپای عێراق له گوندی كه‌شكه‌وڵی بچووك و سه‌یف سه‌عد له نزیك به‌نداوی حه‌مرین كه به‌هۆیه‌وه پێنج سه‌ربازی عێراق كوژران.
پێی زانیارییه‌كانی"وشه"، هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر لیوای 53ـی فه‌وجی دووی سوپای عێراق بووه و پێنج سه‌رباز كوژراون، هه‌روه‌ها چواریتریش بریندارن.
هه‌روه‌ها مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌داره‌كانی عێراق، بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كي دا بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.
ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌هێرشكردن بۆ ئه‌و ناوچانه كردووه، به‌ڵام پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌رده‌وامن له ئۆپراسیۆن، له‌م مانگه‌شدا ئۆپراسیۆنێكیان بۆ چیای قه‌ره‌چووخ كرد و تێیدا سه‌ركرده‌یه‌كی داعشیان كوشت و چیاكه كه‌وته ده‌ست هێزه‌كان.