له ئاینی بووزیدا له‌دایكبوونی فیلی سپی، واتای خێر و خۆشییه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی رووداوه‌كه‌ی تێدا رووی داوه، بۆیه ئێسته كه له میانماردا فیلێكی سپی هاتووه‌ته دنیاوه، خه‌ڵكی وڵاته‌كه چاوه‌ڕێی خێر و خۆشی ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئاب، له هه‌واڵیكدا له‌دایكبوونی فیلێكی سپیی راگه‌یاندووه. میدیاكانی ئه‌و وڵاته بایه‌خێكی زۆریان به‌و رووداوه داوه، بۆیه رۆژنامه‌ی "گڵۆباڵ نیو لایت ئۆف میانمار" له‌دایكبوونی ئه‌و فیله سپییه‌ی كردووه‌ته گه‌رمترین هه‌واڵی سه‌ره‌كیی رۆژنامه‌كه.
سروشتی فیل له بنچینه‌دا ره‌نگی خۆڵه‌مێشییه و به‌ره‌و ره‌شهه‌ڵگه‌ڕاو ده‌چێت، هه‌ندێك جاریش بۆ قاوه‌ییه‌كی تۆخ ده‌چێت، به‌ڵام ده‌گمه‌نن ئه‌و فیلانه‌ی ره‌نگیان سپییه، بۆیه له دنیادا كه‌مترین ژماره فیلی سپی ده‌بینرێن، له‌به‌رئه‌وه له‌دایكبوونیان ده‌بێته هه‌واڵی میدیاكان، به‌تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌ی له‌ڕووی ئاینییه‌وه زۆرترین بووزییان تێدایه.
كێشی 80 كیلۆگرامه، درێژییه‌كه‌یشی 70 سانتیمه‌تره.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه میانمارییه‌كه كه "عه‌ره‌بیه" له‌وی وه‌رگرتووه، ئه‌و فیله سپییه‌ی هاتووه‌ته دنیاوه، له 23ی حوزه‌یرانی رابردوو له دایك بووه و كێشی 80 كیلۆگرامه، درێژییه‌كه‌یشی 70 سانتیمه‌تره.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه تا ئێسته ناویان لێ نه‌ناوه، له‌وه‌ته‌ی له دایك بووه حه‌زی له مه‌له‌یه و به‌رده‌وام ده‌چێته ناو ئاو، بۆیه ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی وڵاته‌كه چه‌ند گرته‌یه‌كی گرتووه و بڵاوی كردوونه‌ته‌وه كه خه‌ریكی مه‌له‌كردنه.
له رۆشنبیریی ئاینی بووزیی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیادا، فیلی سپی هێمای خێر و خۆشییه، چونكه وه‌ك هێمای پاشایی ته‌ماشا ده‌كرێت.