وێنه ئه‌رشیف/یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و موقته‌دا سه‌در دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10/10/2021
كه‌شوهه‌وای سیاسیی عێراق سارد بووه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه به رژدی ده‌ستی پێ كردووه. ئه‌مشه‌ویش چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مشه‌و ماڵی هومام حه‌موودی، پێشوازی له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ده‌كات.
كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه تاوتوێی ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه بكه‌ن، هه‌ڵوێستی كۆتاییان له‌باره‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژی كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، یه‌كلا بكه‌نه‌وه كه كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران بێ یان بیگۆڕن.
لایه‌نه سیاسییه بانگهێشت ده‌كه‌ین بێن له هه‌ولێری پایته‌ختی دووه‌میان ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن
هاوكات كه‌مێك پێش ئێسته چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تحی سه‌رپشك كرد كه ده‌ست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داخرانه سیاسییه‌ی هه‌یه كۆتایی پێ بهێنرێت.
هاوكات مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و هادی عامری كۆ بوونه‌وه، گفتوگۆیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی رزگاركردنی عێراق له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی هه‌یه كرد.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستپێشخه‌رێكی راگه‌یاند، كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر، بۆیه لایه‌نه سیاسییه پێوه‌نداره‌كانی عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ین بێن له هه‌ولێری پایته‌ختی دووه‌میان ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن و له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات بگه‌نه لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن. هیچ كێشه‌یه‌ك نییه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
له‌دوای ئه‌وه‌وه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ده‌ستپێخه‌رێكی رایگه‌یاند، داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەم دۆخەكە هێور بكەنەوە و پاڵپشتی لە دامەزراوەكانی دەوڵەت بكەن لە رێگەی ئەو چەند خاڵەوە:
یەكەم/ پێویستە برا خۆپێشاندەرەكان هاوكاری هێزە تەناهییەكان بن و رێز لە دامەزراوەكانی دەوڵەت بگرن و چۆڵیان بكەن، هەروەها پابەندی سیستمی گشتی ببن.
دووەم/ پێویستە هێزە تەناهییەكان بەرگری لە موڵكوماڵی گشتی و تایبەتی و دامەرزاوە فەرمییەكان بكەن و بە شێوازە یاساییەكان رێگە لە هەر دەستدرێژییەك بۆ سەریان بگرن.
سێیەم/ بانگەشەكردن بۆ گفتوگۆیەكی نیشتمانی لە رێگەی پێكهێنانی لیژنەیەك كە نوێنەری هەموو لایەنەكان لەخۆ بگرێت، بۆ دانانی نەخشەرێگەیەكی چارەسەری.
نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه، ئاڵۆزییه‌كان له عێراق رووی له ته‌شه‌نه‌كردن كردووه، لایه‌نگرانی سه‌در له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ماونه‌ته‌وه و رۆژانه له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه رێنوێنیان پێ ده‌درێ.
له هه‌ڵبژاردنی 10ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، ره‌وتی سه‌در 73 كورسیی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ر كرد و وه‌ك براوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردن بڕیاری دا به پێچه‌وانه‌ی حكوومه‌ته‌كانی پێشووی عێراق، حكوومه‌تی زۆرینه دابمه‌زرێنێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی سوننه و پارتی دیموكراتی كوردستان هاوپه‌یمانی پێكهێنا. ئه‌و هه‌وڵێكی زۆری دا حكوومه‌ت پێكبهێنێت، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كه به یه‌ك له‌سه‌ر سێی په‌كخه‌ری په‌رله‌مان ناسران، رێگرییان له‌وه كرد په‌رله‌مانی عێراق به رێژه‌ی یاسایی دوو له‌سه‌ر سێ بگات و سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت.
دواجار سه‌در بڕیاری دا سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی له په‌رله‌مان نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن و له پرۆسه‌كه هاته ده‌ره‌وه. شوێنی په‌رله‌مانتاره‌كانی سه‌در له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی پڕ كرانه‌وه و له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌و چوارچێوه‌یه كه له ئێران نزیكن، هه‌وڵی داوه حكوومه‌ت پێك بهێنێت، حزبه‌كه‌ی نووری مالیكی سه‌رۆكایه‌تیی دامه‌زراندنی حكوومه‌تی كردووه و سه‌دریش وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدبوونی مالیكی، ئه‌و كاندیده‌شی ره‌ت كردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن مالیكی ده‌ستنیشان كراوه.