تووشی ئاوسانی دڵ و كێشه‌ی دڵ ده‌بێت
ئه‌و پسپۆڕه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی له‌سه‌ر سووده‌كانی بیره هه‌یه كاتێكه كه به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م ده‌خورێته‌وه، به‌ڵام بیره سه‌رچاوه‌ی بڕێكی زۆر شله و كالۆرییه، كه مه‌ترسیداره بۆ ته‌ندروستی.
باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی به به‌رده‌وامی بڕێكی زۆر بیره بخواته‌وه، تووشی ئاوسانی دڵ و كێشه‌ی دڵ ده‌بێت، حاڵه‌تێكیش هه‌یه پێی ده‌گوترێت "هایپهرڤۆلیمیا"، ئه‌مه‌یش كاتێك ڕووده‌دات كه ڕێژه‌ی خوێن له له‌شدا زۆر بێت، چونكه زێده‌ڕۆی شله ده‌چێته ناو خوێنه‌وه كه بارگرانییه‌كی رژد له‌سه‌ر دڵ پێكده‌هێنێت.
به قسه‌ی پسپۆڕه‌كه‌ی بواری خۆراك، زۆر خواردنه‌وه‌ی بیره ده‌بێته هۆی زیادبوونی چه‌وری ناوپۆشی كه له بۆشایی سكدا هه‌یه و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه ده‌گرێته‌وه كه هۆكارێكی سه‌ره‌كی مه‌ترسیداره بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان و جۆری دووه‌می شه‌كره.
" بیره بڕێكی زۆر ماده‌ی تێدایه كه پێكهاته‌ی كیمیایی هاوشێوه‌ی هۆرمۆنی سێكسی مێینه‌یه، بۆیه كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێكسی له‌و پیاوانه‌دا به‌دی ده‌كرێت كه زۆر ده‌خۆنه‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه له ژناندا ئاره‌زووه‌كه زیاتر ده‌بێت" سێرگی ئۆبلۆشكۆ وا ده‌ڵێ.