گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئۆتۆمبێل، فه‌رامۆشكردنی به‌شه‌كانیه‌تی، بۆیه شاره‌زایه‌ك ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه له هه‌ڵه‌یه‌ك كه زۆربه‌مان به‌بێ ئاگایی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و نازانین چه‌ند زیان به ئۆتۆمبێله‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت.
هاوڕێ حه‌سه‌ن شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ "وشه" گوتی، فه‌رامۆشكردنی به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل، یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی واده‌كات شۆفێر زۆرترین خه‌رجی له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بكات، به‌شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلمان هه‌بووه دوای 120 هه‌زار كیلۆمه‌تر رۆیشتن، پلاكی نه‌گۆڕیوه كه ئه‌مه كاره‌ساته.
هەرگیز ئەم بەشە فەرامۆش مەکە
ئه‌وه‌یشی گوت، نموونه‌مان هه‌بووه شۆفێر هاتووه‌ته لامان دوای رۆیشتنی 120 هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر پلاك نه‌یگۆڕیوه، كه ئه‌مه وایكردووه ئه‌و پلاكه له‌ناو چاوه‌كانیدا بشكێت، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، بۆیه باشتر وایه نه‌گاته ئه‌و حاڵه‌ته و زوو پشكنین بۆ به‌شه‌كان بكه‌یت، چونكه فه‌رامۆشكردنی كاره‌ساتی له دواوه‌یه.
هۆشیاری ئه‌وه‌یشی داوه كه باشتره له‌م وه‌رزه گه‌رمه‌دا زوو زوو پشكنین بۆ سێ به‌ش بكه‌یت، "پلاك، نۆزڵ و فیوڵ په‌مپ"، چونكه ئه‌م گه‌رمییه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و سێ به‌شه، له‌لایه‌كی تریش به‌نزینی خراپ كه دژی ئه‌م سێ به‌شه‌یه، بۆیه ده‌بێ وریا بیت.