كۆمیته‌ی لبنانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی په‌ره‌پێدان له باكوری ئه‌و وڵاته، پێشنیاری ئه‌وه‌ی خسته به‌رده‌م عێراق، له‌بری وه‌رگرتنی سووته‌مه‌نی، سێ‌و هه‌نارده‌ی عێراق بكات.
ده‌سته‌یه‌ك كه له سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی ته‌رابلوسی لبنان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه به رێكارێكی گونجاو په‌ره به ئابووری باكوری لبنان بده‌ن.
ده‌سته‌كه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م حكوومه‌ت و گوتوویه‌تی، به‌شێك له‌و پڕۆژانه له كورتخایه‌ن و به‌شێكی تریش له درێژخایه‌ندا جێبه‌جێ ده‌كرێن.
یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كان ئه‌وه بووه له بری كڕینی سووته‌مه‌نی له عێراق، سێوی لبنانی هه‌نارده بكرێت و به‌مه‌ش له‌لایه‌ك جووتیاران قازانج ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كه‌رتی ئابووری لبنانیش ده‌بووژێته‌وه.
ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ی له عێراقه‌وه هاورده ده‌كرا، بۆ نیوه دابه‌زیوه
پێشتر وه‌لید فه‌یاز وه‌زیری وزه‌ی لبنان رای گه‌یاندبوو، ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ی له عێراقه‌وه هاورده ده‌كرا، بۆ نیوه دابه‌زیوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی هێناوه‌ته كایه‌وه.
لبنان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با پێویستی به سووته‌مه‌نیی عێراقه، له ساڵی 2021 ئه‌و دوو وڵاته رێككه‌وتن تا یه‌ك ملیۆن تۆن سووته‌مه‌نی به لبنان بفرۆشرێت.