ده‌وامی‌ فه‌رمانبه‌ران زیاد كرا

:: PM:04:17:04/08/2022 ‌
به‌گوێره‌ی‌ نووسراوێكی‌ قایمقامییه‌تی‌ قه‌زای‌ كفری‌، ده‌وامی‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران له‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، هه‌موو رۆژانی‌ هه‌فته‌ ده‌بێت و سه‌عات هه‌شتی‌ به‌یانی‌ بۆ سێی‌ نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری‌ ئاب، به‌گوێره‌ی‌ نووسراوێكی‌ قایمقامیه‌تی‌ كفری‌ كه‌ واژووی‌ قایمقامی‌ له‌سه‌ره‌ بڕیار دراوه‌ به‌ ئاسایكردنه‌وه‌ی‌ ده‌وامی‌ فه‌رمی‌ له‌ سه‌رجه‌م داو و ده‌زگاكانی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان. 

نووسراوه‌كه‌ دوو بڕیاری‌ له‌ خۆی‌ گرتووه‌
نووسراوه‌كه‌ دوو بڕیاری‌ له‌ خۆی‌ گرتووه‌ كه‌ یه‌كه‌میان، ده‌وامی‌ فه‌رمی‌ له‌ سه‌رجه‌م داو و ده‌زگاكانی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌موو ڕۆژێك ده‌بێت له‌ هه‌فته‌دا له‌ یه‌كشه‌م تا ڕۆژی‌ پێنجشه‌م، جگه‌ له‌و فه‌رمانگانه‌ی‌ كه‌ رۆژانی‌ شه‌موویش ده‌وامی‌ فه‌رمیان هه‌یه‌. 

هه‌ر له‌و بڕیاره‌دا دووپات له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌وام له‌ سه‌عات هه‌شتی‌ به‌یانی‌ تا سێی‌ دوای‌ نیوه‌ڕۆ ده‌بێت و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ دامه‌زراوه‌كه‌ به‌رپرسیار ده‌بێت. 

رێكخستنه‌وه‌ی‌ ده‌وام له‌و سنووره‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ له‌ شاره‌ گه‌وره‌كاندا ده‌وام رێكخراوه‌ته‌وه‌ و كاته‌كه‌ی‌ دیاری‌ كراوه‌. 







وشە - وشه‌