باره‌گای بارزانی زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئاب، باره‌گای بارزانی بڵاوی كرده‌وه كه سه‌رۆك بارزانی له پیرمام پێشوازی له بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی ھه‌ریه‌ك له د.فوئاد حسێن و قوباد تاڵه‌بانی كرد.
وه‌ك باره‌گای بارزانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕكران بۆ ھه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێسته‌ی عێراق و پێشهاته‌كانی و له پێناو یكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كوردی
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا: كاربكرێت بۆ یه‌ك ھه‌ڵوێستی ھێزه سیاسییه كوردستانییه‌كان له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی كه ڕووبه‌رووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه و كۆبوونه‌وه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رده‌وامیان پێ بدرێت.