ئه‌و قسانه‌ی، د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئاژانسی جایكا هات كه ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
روئیای مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئابوورییه‌كی به‌هێز
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌كه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌ستخۆشی له كار‌و چالاكییه‌كانی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كرد كه له ماوه‌ی رابردوودا رۆڵێكی باشیان ھه‌بووه و ھیوای به‌رده‌وامی بۆ خواستن.
د.محه‌مه‌د شوكری گوتویوتی، روئیای مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئابوورییه‌كی به‌هێز، فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و راكێشانی سه‌رمایه‌ی بیانییه بۆ كوردستان، بۆیه پێویستیان به ئه‌زموونی ژاپۆنییه‌كان و به‌یه‌كگه‌یاندنی وه‌به‌رھێنه‌ران و كوردستان و ژاپۆنه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه نوێنه‌ری جایكا له عێراق، پشتگیری له داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنانی كرد و ڕای گه‌یاند، هه‌وڵی رژد ده‌ده‌ن بۆ نزیككردنه‌وه‌ی وه‌به‌رھێنه‌رانی ھه‌ردوولا و ئه‌مانجیشیانه كار‌و پڕۆژه‌ی باش به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
ئاژانسی جایكای ژاپۆنی له هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندان پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له بواره‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ، كاره‌با و كشتوكاڵ ئه‌نجام داوه، گرنگترینیان هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره له هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر.