مووچەخۆرانی سلێمانی شاسوار بەدرۆ دەخەنەوە.. 84 ملیار دینار قەرزاری

:: PM:07:39:04/08/2022 ‌
بەرێوەبەرایەتی گشتیی بانكی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی، هەواڵێكی پەیجەكانی سەر بە شاسوار بەدۆرۆ دەخاتەوە كە گوایە قەرزە كەڵەكەبووەكانی داوەتەوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەم چواری ئاب، بەرێوەبەرایەتییەكە لە روونكردنەوەیەكدا رای گەیاندووە، لە چەند پەیج و ئەكاونتێكی سۆشیال میدیا ئەوەیان بڵاوكردەوە كە قەزرەكانی كۆمپانیای نالیا، لەلایەن حكوومەتی هەرێمەوە یەكلاكراوەتەوە و سەرۆكی كۆمپانیاكە بڕیاریداوە بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی حەوت بڕی 80 ملیار دینار بداتە موچەخۆرانی سنووری سلێمانی، لە راستیدا كۆمپانیای ناوبراو بڕی قەرزەكەی 84 ملیار دینارەو تا ئێستە نەیگێڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

هەروەها لە روونكردنەوەكەدا دەڵێن، ئەو هەواڵ و چەواشەكارییانە رەت دەكەینەوە، چونكە تا ئێستە كۆمپانیای ناوبراو هیچ قەرزێكی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاكتاو نەكردووەتەوە.

شاسوار عەبدواحید بڕێكی زۆری پارە قەرزارە كە تەنیا لە سلێمانی 84 ملیار دینارە، بەڵام هەركاتێك داوای وەرگرتنەوە لێ‌ بكرێ‌ بە رێكخستنی خۆپێشاندان هەوڵی تێكدانی كوردستان دەدات.



وشە - وشه‌