لە هەولێر رووە ناوازەكەی مانگ پێشان دەدرێ‌

:: AM:09:38:05/08/2022 ‌
ڕێكخراوێكی تایبەت بە بواری فەلەكناسی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مانگ چەند چالاكییەك ئەنجام دەداات، هاووڵاتییان ئەتوانن لەڕێی تەلسكۆب رووە ناوازەكەی مانگ ببینن.

ئەمڕۆ هەینی پێنجی ئاب، ئەژی چەتۆ سەرۆكی رێكخراوی فەلەكناسیی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ بە بۆنەی رۆژی جیهانیی مانگ، رێكخراوی فەلەكناسیی كوردستان خۆشحاڵدەبێ بە ئامادەبوونتان لە شەوێكی ئاهەنگی ئەستێرەیی Star Party  كە تایبەت دەبێ بە روانگەكردنی مانگ لە رێگەی تلسكۆبەكان.

زیاتر گوتی، چالاكییەكە سەعات هەشتی شەو دەست پێ‌ دەكات و سەعات 11ـی شەو كۆتایی دێ‌.

باسی لەوەش كرد، چەندین كۆپی لە كتێبی نیشتنەوەی ئادەمیزاد لەسەر رووی مانگ ... وەڵامی بەڵگەدار بۆ گومانەكان بە نرخێكی رەمزیی دەخەینە بەردەست میوانان و ئامادەبووان.
 
روونی كردەوە، هاووڵاتییان دەتوانن لەگەڵمان بن بۆ بینینی رووە ناوازەكەی مانگ و ئەو دیاردانەی كە لە رێی تلسكۆبەوە نەبێت هەرگیز بە چاوی ئاسایی نایبینین. 



وشە - رامیار جەواد