بڕیارە ئەمڕۆ هەرەیەكە لە هادی عامری و فالح فەیاز سەردانی موقتەدا سەدر دەكەن بەمەبەستی گفتوگۆ بۆ كێشەكانی عێراق.
ئەمڕۆ هەینی پێنجی ئاب، بڕیارە ئەمڕۆ هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح سەردانی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدری بكات پیچشبینیش كراوە فالح فەیازیش لەگەڵی بچێت.
باس لەوەش كراوە، لەلایەن سەدرەوە میوانداری عامری و فەیاز دەكرێت، شوێنی كۆبوونەوەكەش لە ئەلحەنانەلە نەجەف دەبێت
ئەمڕۆ جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری عێراق لەگەڵ سەدر كۆبوونەوەیەكی ئەنجام دا، سەردانی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كاتێكە ئێستە دۆخی عێراق بە تەواوی شپرزە بووە.