ئه‌مڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕای گەیاند، كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی ڕووسیا و توركیا بەرهەمدار بوون، خوازیاری كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ بوو لە پێوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى ئاب، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی
توركیا و ڕووسیا له هاوینه‌هه‌وارێكى ڕووسیا به‌ڕێوه‌چوو، لاى خۆیه‌وه ئەردۆغان لە بەیاننامەکانیدا کە لە تەلەفزیۆنی فه‌رمى تورکیاوە پەخشکراوە ڕای گەیاندووە، "لە سەردانەکەمدا بۆ ڕووسیا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین هاوتا ڕووسییەکەم تاوتوێی پێشهاتەکانی سووریامان كرد".
ئەردۆغان کە بەر لە دانوستانەکانیان لە هاوینەهەواری دەریای ڕەش لە سوچی لە بەرانبەر پوتین دانیشتبوو، گوتی، "گرنگە لە کاتی خۆیدا کاری دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی ئاککویو کە لەلایەن کۆمپانیایەکی ڕووسیەوە لە باشووری تورکیا دروست دەکرێت، تەواو بکرێت."
هەروەها سه‌رۆكى توركیا ئارەزووی خۆی بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پێوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ڕووسیا دوای ڕێککەوتنی دانەوێڵە، دەربڕی.
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین ڕای گەیاندووه، دانوستانەکانی ڕۆژی هەینی لە سوچی ڕێ بە پوتن و ئەردۆغان دەدات پێداچوونەوە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی دانەوێڵەدا بکەن.
ئاماژەی بەوەکرد، "هەروەها هەردوو سەرکردەکە تاوتوێی دۆخی ئۆکرانیا و سووریا دەکەن".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه پێش ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سوچی ده‌ست پێ بكات، پوتن رای گه‌یاندبوو، له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ڕێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كراوه، سوپاسی توركیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن، هاوكات هه‌ردوو سه‌رۆك له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی سووریا كاری ڕژد ده‌كه‌ن.