شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌مدار بووه، هاوكات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وڵاته‌كه كۆبووینه‌ته‌وه و په‌یامی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان دووپاتى له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى ئاب، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفراسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا كه كوردستان24 بڵاوى كردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌ی پێشمه‌رگه كاری له‌پێشینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی تریش پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هێزی پێشمه‌رگه پێویسته ببێته هێزێكی نیزامی كوردستانی."
ڕوونى كرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكییه‌كان به ڕاشكاوانه پێیانگوتووین، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی نه‌چێته پێشه‌وه، هاوكاری و پشتیوانییه‌كانیان، كه پڕچه‌ككردنی هێزه‌ی پێشمه‌رگه و هاوكاری تر ده‌گرێته‌وه، ڕاده‌گرن."
ئاماژه‌ی كرد، "له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و چاكسازی هه‌نگاوی باشی ناوه، ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیش له‌و هه‌نگاوه خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی، پشتگیریشیان كردین، كه ئه‌و هه‌نگاوانه، هه‌نگاوی گه‌وره‌تر و فراوانتری به‌دوادابێت."
شۆڕش ئیسماعیل ئاشكرای كرد، "له‌باره‌ى لیوا هاوبه‌شه‌كان، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ئه‌م لیوایانه هه‌رچی زووتره درووست بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له مه‌ترسی و جووڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش بگرن، كه له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ته‌ناهى تێدایه."
ئاشكراشی كرد، "له عێراق هه‌ر كارێك دێته پێشه‌وه، ده‌یان گرفتی بۆ دروست ده‌كرێت، ئه‌وان چه‌ندان داواكارییان هه‌بووه، ئێمه هه‌موومان جێبه‌جێ كردووه، ئه‌وه عێراقی ئێسته‌یه، هه‌تا كارێك جێبه‌جێ ده‌بێت، ماندووبوون و چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری پێویسته."
وه‌زیری پێشمه‌رگه باسی له‌وه كرد، "له هه‌موو دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانمان له ئه‌مه‌ریكا و ته‌نانه‌ت له وڵاته‌كانی تریش داوای ئه‌وه كراوه، ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و له چاكسازیش به‌رده‌وام بین."
ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه جێبه‌جێبكرێن، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ترمان له پشتوانییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌وان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پشتگیریمان ده‌كه‌ن، بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ پاراستنی سه‌قامگیریمان و دوورخستنه‌وه‌ی په‌لاماره‌كان له‌گه‌ڵمان ده‌بن.