سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می ئێسته زێڕ و زیو و ئه‌ڵماس به گرانترین كانزاكان هه‌ژمار ده‌كرێن و به‌رده‌وام خواستی زۆریان له‌سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌مشێوه‌یه نه‌بووه و بگره مرۆڤه كۆنه‌كان جۆره به‌ردێكیان لا له هه‌موو كانزاكانی تر به نرختر بووه، ئه‌و به‌رده‌یش بریتییه له به‌ردی ئۆبسیدیه‌ن، كه به‌ردێكی گڕكاناوییه‌وه و به به‌ردی شووشه‌یی گڕكاناویش ناوی ده‌برێت، ئه‌مجۆره به‌رده‌یش له سه‌رده‌مانی زوو وه‌ك چه‌قۆ كه‌ڵكی لێ وه‌رگیراوه و كراوته سه‌ری ڕم و وه‌ك چه‌كێكیش به‌كارهێنراوه.
له ئه‌نجامی كنه و پشكنینی شوێنه‌وارناسان له شوێنه‌واری مرۆڤه كۆنه‌كان له ناوچه جیا جیاكانی سه‌ر گۆی زه‌وی له هه‌موو ناوچه‌كان له نێو پاشماوه‌كانی مرۆڤه كۆنه‌كان، ئه‌مجۆره به‌رده دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌مجۆره به‌رده‌یش له‌لایه‌ن مرۆڤی كۆنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ورد و ئه‌ندازه‌یی داتاشراوه و تیژكراوه، بۆیه وه‌ك چه‌قۆ و سه‌ری ڕم و سه‌ری تیر و ئامرازێك بۆ ماسیگرتن سوودی لێ وه‌رگیراوه، به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه زۆره‌كانی و به‌هێزی و به‌رگه‌گرتنی زۆری كه پێنجسه‌د هێنده‌ی پۆڵا ڕه‌قتره و به‌رگه‌ی هێز و پیاكاشانی زۆرتر ده‌گرێت، بۆیه بژاره‌یه‌كی زۆر ناوازه بووه كه مرۆڤی كۆن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كێشه و پێویستییه‌كانیان سوودیان لێ وه‌رگرتووه.
بۆ یه‌كه‌مجار دوو هه‌زار و 500 ساڵ پێش ئێسته، له ئه‌مه‌ریكای ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن شارستانیه‌تی مایا و ئۆلمك و ئازتیك ئه‌وجۆره به‌رده بۆ دروستكردنی چه‌قۆ و ڕم و تیر كه‌ڵكیان لێی وه‌رگرتووه. ته‌نانه‌ت له شارستانیه‌تی ئازتیاك له‌مجۆره به‌رده شمشێر دروستكراوه، كه زۆر به‌هێز و پته‌و بووه و سه‌دان هێنده به‌هێزتر و باشتره له شمشێری دروستكراو له ئاسن و پۆڵا. سه‌رچاوه مێژوویییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له شارستانیه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناوه‌ڕاست ئه‌مجۆره به‌رده ته‌نیا وه‌ك ئامرازێكی تیژ بۆ چه‌قۆ و تیر و ڕم و شمشێر به‌كارنه‌هاتووه، بگره ئه‌و به‌رده به‌هۆی بریسكانه‌وه و وێنه‌دانه‌وه‌ی، وه‌ك ئاوێنه له‌لایه‌ن كاهینی په‌رستگه‌كان و ژنی پاشا و خانه‌دانه‌كان سوودی لێ وه‌رگیراوه. هه‌موو ئه‌مانه‌یش وایكرد بوو كه زۆرترین خواست له‌سه‌ر ئه‌مجۆره به‌رده بوونی هه‌بێت و مرۆڤ بۆ دۆزینه‌وه‌ی گه‌شتی یه‌كجار دووریان كردووه و ئه‌مجۆره به‌رده‌یان ده‌ستخستووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و به‌رده له مێژووی شارستانیه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناوه‌ڕاست دۆزرایه‌وه، به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك له‌و به‌رده له كینیا كه مێژووه‌كه‌ی بۆ زیاتر له 700هه‌زار ساڵ پێش زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه، به ته‌واوی هه‌مووانی تووشی شۆك و سه‌رسڕمان كرد. به‌ڵام به‌رده‌كه به خامی دۆزراوه‌ته‌وه، واته له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه دانه‌تاشراوه، تا چه‌قۆ یان ڕمی لێ دروست بكرێت. هاوكات له دوورگه‌كانی ئیتاڵیا و كڕواتیایش ئه‌مجۆره به‌رده له‌لایه‌ن شوێنه‌وارناسان دۆزراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌سه‌ركراوه.
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مجۆره به‌رده له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌كارهێناوه، به دیاریكراویش له هه‌رێمی كوردستان، به‌ردێكی دۆزراوه له گردی به‌راك مێژووه‌كه‌ی بۆ 12 هه‌زار و 500 ساڵ پێش زاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌كارهێنانیشی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه و داتاشینیشی له كوردستان مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رووی پێنج هه‌زار ساڵ پێش زاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌هۆی گرنگی و بایه‌خی مرۆڤی كۆن به‌مجۆره به‌رده‌وه، له‌لایه‌ن زانایان و
شوێنه‌وارناسان ئه‌و به‌رده به په‌نجه‌مۆری زه‌وی و مێژووی شارستانیه‌ته كۆنه‌كانی مرۆڤایه‌تی ناوی نراوه، چونكه به دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر پارچه‌یه‌ك كه داتاشینی بۆ كرا بێت، ده‌توانێت سه‌رده‌مێكی مێژووی شارستانی و ژیانی مرۆڤه كۆنه‌كان بدۆزرێته‌وه و خه‌مڵاندن و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وردی له‌سه‌ر بكرێت، له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌كه له پاشماوه‌ی گڕكان دروست ده‌بێت و ڕێژه‌یه‌كی زۆری سترۆنتیۆم و زركۆنیۆمی تێدایه، به‌مشێوه‌یه زانایانی بواری جیۆلۆجیش سوودی گه‌وره‌ی لێ وه‌رده‌گرن، بۆ زانینی پێكهاته و گۆڕانكارییه‌كانی هه‌ساره‌ی زه‌وی له ئه‌نجامی ڕووداوه گه‌وره‌كان كه سه‌دان و ملیۆنان هه‌زار ساڵ پێش ئێسته له‌سه‌ر زه‌وی ڕوویانداوه. لایه‌نێكی تری سوود و بایه‌خی ئه‌مجۆره به‌رده بریتییه له دۆزینه‌وه ڕێگه و ڕێڕه‌وه‌كانی گه‌شتكردنی مرۆڤ له ناوچه جیا جیاكانی گۆی زه‌وی و هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕان به دوای ئه‌مجۆره به‌رده و دۆزینه‌وه‌ی.
هه‌موو ئه‌مانه وایكردووه كه له سه‌رده‌مانی كۆن ئه‌مجۆره به‌رده له هه‌موو شتێك به نرختر بێ و مرۆڤه‌كان سه‌دان كیلۆمه‌تر ڕێگه ببڕن، تا ئه‌مجۆره به‌رده بدۆزنه‌وه، به نرخێكی زۆر به خانه‌دان و ماڵباتی شاهانه و فه‌رمانڕه‌واكان و په‌رستگه‌كان بیفرۆشنه‌وه، تا بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه باسمان لێوه كردن، به‌كاربهێنرێن. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و بایه‌خه زۆره‌یش كه ئه‌مجۆره به‌رده له ڕابردوو پێی دراوه، به‌ڵام ئێسته نرخێكی ئه‌وتۆی نییه و بایه‌خێكی گرنگیشی پێ نادرێت، ته‌نیا ئه‌وانه‌ی له هونه‌ری تاشینی به‌رد و خشڵ و جوانكاری كار ده‌كه‌ن، گرنگی به‌مجۆره به‌رده ده‌ده‌ن و به پێچه‌وانه‌وه هیچ كه‌س پاره و نرخێكی زۆر به‌و به‌رده نادات، له كاتێكدا ئه‌م به‌رده سه‌رده‌مانێك ده‌هێنده‌ی زێڕ و زیو و ئه‌ڵماس و كریستاڵ و كانزا به نرخه‌كانی ئێسته به‌هادار و گران بووه.