دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ وێستگه‌ی زاپۆریجیا بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئۆكراینی بۆردمان كرا، سه‌رۆكی ئۆكراینا داوا ده‌كات به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌یه، سزا بخرێته پیشه‌سازیی ئه‌تۆمیی رووسیا.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی ئۆكراینا ڤۆڵۆدمێر زیلینسكی داوای له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا كرد، به‌هۆی بۆردمانی وێستگه‌ی زاپۆریجیا بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئۆكرانی له‌لایه‌ن رووسیاوه، سزای پیشه‌سازیی ئه‌تۆمیی ئه‌و وڵاته بدرێت.
زیلینسكی رای گه‌یاندووه، هه‌ر لایه‌نێك ببێته هۆی هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆ سه‌ر ئه‌تۆمی لایه‌نێكی تر، شایانی ئه‌وه نییه ته‌كنه‌لۆجیی ئه‌تۆمیی بپارێزرێت، بۆیه داوای كرد به‌رانبه‌ر به بۆردمانی وێستگه‌ی زاپۆریجیا، پیشه‌سازیی ئه‌تۆمیی رووسیا "رووساتۆم" سزا بدرێت.
دوێنێ به‌هۆی بۆردمانی وێستگه‌ی زاپۆریجیا كه گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئه‌وروپایه له شاری ئینیرهوداری ئۆكراین، هه‌ردوو وڵات رووسیا و ئۆكراینا یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. ئۆكراینا ده‌ڵێ هێزه‌كانی رووسیا وێستگه‌كه‌یان بۆردمان كردووه كه سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته به "كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی" ناوی ده‌بات.
ئاگرێكی گه‌وره‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه
له به‌رانبه‌ردا وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، تاوانه‌كه‌ی خسته سه‌ر سه‌ربازانی ئۆكراین كه ئه‌وان وێستگه‌كه‌یان بۆردمان كردووه. ئه‌وه‌شی گوتووه كه ئاگرێكی گه‌وره‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌یش، ئێسته به‌شێكی وێستگه‌كه له‌كار كه‌وتووه.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباته‌وه ده‌ستی پێ كردووه، شه‌ڕ له زۆربه‌ی به‌ره‌كاندا به‌رده‌وامه، رووسیا هه‌وڵی وێرانكردنی ژێرخانی ئه‌و وڵاته‌ی داوه و زیانی زۆری پێ گه‌یاندووه. ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه پاڵپشتی له ئۆكراینا ده‌كه‌ن، جیا له پێدانی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی، سزای ئابووریی زۆر توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه، له زۆربه‌ی بانكه‌كانی دنیادا ده‌ستیان به‌سه‌ر پاره‌كانی رووسیادا گرتووه و سڕیان كردووه.
ئه‌هرام
وشه- وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د