پێشانگەیەكی گرنگ دەكرێتەوە

:: AM:11:06:06/08/2022 ‌
بڕیارە هەفتەی داهاتوو پێشانگەیەكی گرنگ تایبەت بە بواری وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بكرێتەوە، چەندان كۆمپانیای ناوخۆ و دەرەوە بەشداریی تێدا دەكەن.

هەرێمی كوردستان لە پێشچوونی بەردەوامە، بە دەیان كۆمپانیای بیانی كاری وەبەرهێنان دەكەن، ئەمەیش وایكردووە ساڵانە پێشانگەی تایبەت بە وەبەرهێنان بكرێتەوە.

ئەمڕۆ شەموو شەشی ئاب، رێباز دەروێش نوێنەری كۆمپانیای كوارد بۆ هەواسازی، بە "وشە"ـی راگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان بكرێتەوە.

ئەو پێشانگەیە نوێنەری بانكەكان و كۆمپانیاكانی بواری بیناسازی و كڕین و فرۆشتنی خانووبەر و كەلوپەلی بیناسازی بەشداری دەكەن
زیاتر گوتی، ئەو پێشانگەیە نوێنەری بانكەكان و كۆمپانیاكانی بواری بیناسازی و كڕین و فرۆشتنی خانووبەر و كەلوپەلی بیناسازی بەشداری دەكەن، كە سێیەمین جارە ئەو پێشانگەیە دەكرێتەوە، گرنگی زۆریشی هەیە بۆ ناسینی یەكتر و نمایشی بەرهەم و تواناكان.

پێشانگەی Invest EXPO 2022، لە 16ـی ئاب دەكرێتەوە و تا 19ـی ئاب بەردەوام دەبێت، ڕۆژانە لە سەعات 10ـی بەیانی تا حەوتی ئێوارە كراوە دەبێت.

شوێنی پێشانگەكەش لە هەولێر پاركی سامی عەبدولڕەحمانی ناو پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر دەبێت.

كردنەوەی ئەو پێشانگەیە لە كاتێكدایە، ئێستە دۆخی ئابووری كوردستان روو لە گەشانەوەدایە و چەندان كۆمپانیا و وڵاتانی دنیا، كاری بازرگانی و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان دەكەن.




وشە - رامیار جەواد