توركیا كوژرانی یه‌كێك له سه‌ربازه‌كانی له كاتی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیاند.
له شاره‌دێی ئامێدی له باكوری پارێزگای دهۆك ڕووی داوه
ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی ئاب، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، كوژرانی یه‌كێك له سه‌ربازه‌كانی له شه‌ڕه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه میدیاكانی
توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه رای گه‌یاندووه، "له شه‌ڕه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رباز "ره‌شاد ئهركین" كوژراوه".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كداری له نێوان سوپای توركیا و په‌كه‌كه له چیاكه كه ڕووی له كۆمه‌ڵگه‌ی كان و دێره، هه‌روه‌ها له ده‌وروبه‌ری گوندی سوكیری له شاره‌دێی ئامێدی له باكوری پارێزگای دهۆك ڕووی دا.
په‌كه‌كه به به‌كارهێنانی چه‌كی "دۆشكا" شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، جگه له‌وه‌ی سوپای توركیا كۆپته‌ری به‌كار هێناوه بۆ بۆردمانی ناوچه‌كانی پێكدادان تێیاندا ڕووی داوه.