كه‌مێك پێش ئێسته موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، گه‌یشته ماڵی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له پارێزگای نه‌جه‌ف و كۆبوونه‌وه‌یان ده‌ست پێ كرد.
دیداره‌كه‌یان ته‌نیا دیدارێكی ئاینی و مه‌زه‌وییه
به‌پێی زانیارییه‌كانی میدیا عێراقییه‌كان، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی عاشوورا، گه‌یشتووه‌ته ماڵی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له پارێزگای نه‌جه‌ف.
له زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌یش هاتووه، ئه‌مڕۆ هیچ پرسێكی سیاسی باسی لێوه ناكرێت و كۆبوونه‌وه و دیداره‌كه‌یان ته‌نیا دیدارێكی ئاینی و مه‌زه‌وییه و هیچ پێوه‌ندی به دوا پێشهاته‌كانی عێراقه‌وه نییه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ندێك سه‌رچاوه باسیان له‌وه كردووه، به پێچه‌وانه‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌در له‌سه‌ر داوای سیستانی بووه و داوای لێ ده‌كات دۆخه‌كه له عێراق هێور بكاته‌وه، خۆپێشانده‌ره‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه ماڵه‌وه كه ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه له‌سه‌ر شه‌قامن.
دوێنێ هه‌ینی پێنجی ئاب، جنین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌در كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا، سه‌ردانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاتێكدا بوو ئێسته دۆخی عێراق به ته‌واوی شپرزه بووه.