یانەی هەولێر رای گه‌یاند، گرێبەستیان لەگەڵ چۆیبو لالی ئیبراهیم، پیشەگەری نەیجیریایی كردووه، سه‌رچاوه‌كی تریش باس له گفتوگۆی یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ژیلوان حه‌مه‌د و ئه‌حمه‌د یاسین ده‌كه‌ن.
یانه‌ی هه‌ولێر له په‌یجی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك رای گهیاتد، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ شوێبۆ لالی ئیبراهیم كردووه، كه هێرشبه‌رێكی نهیجیریاییه و تەمەنی 26 ساڵه.
به گوێره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر، یاریزانه‌كه پێشتر له خوله‌كانی نه‌رویج، ئه‌رمینیا و سعوودیه‌ش یاریی كردووه.
پێشبینی دەكرێت ئەو یاریزانە دوای تەواوكردنی رێكارەكانی وەرگرتنی ڤیزا بۆ عێراق، پێوەندیی بە یانه‌ی هه‌ولێره‌وه بكات.
له لایه‌كی تر سه‌رچاوه‌ی نزیك له یانه‌ی هه‌ولێر باس له بوونی دانوستان و گفتوگۆ له نێوان یانه‌كه و هه‌ردوو یاریزانی پیشه‌گه‌ری نێوده‌وڵه‌تیی كورد "ژیلوان حه‌مه‌د و ئه‌حمه‌د یاسین" ده‌كه‌ن، كه له سوێدن.
تا ئێسته هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی له یانه‌ی هه‌ولێر، ئه‌م زانیارییانه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی خۆرێكخستنه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ وه‌رزی نوێ، یانه‌كه له رۆژانی رابردوو گرێبه‌ستی هه‌ریه‌كه له گۆڵپارێزانی یانه‌كه حوسێن عه‌لی و رێباز عه‌بدوڵڵا، هه‌روه‌ها یاریزان هه‌ڵۆ فایه‌قی نوێ كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاند كه بۆنده‌كه‌ی هه‌ڵۆ فائق بۆ وه‌رزێكی تر له‌گه‌ڵ قه‌ڵای زه‌رد درێژكرایه‌وه، ئه‌مه جگه له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی حسێن عه‌لی گۆڵپارێز و ڕیبهز عه‌بدوڵڵای جێگره‌كه‌ی.