یه‌كێتی ئه‌وروپا به فه‌رمی بانگهێشتی سه‌رۆكی سربیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆسۆڤۆی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له 18ی ئاب له برۆكسل كۆ ببنه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دانوستان دوای په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوانیان، له‌سه‌ر یاسایه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی كۆسۆڤۆوه ڕاگه‌یه‌نرا.
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رێیه‌كانی كۆتاهێنان به بنبه‌ستی دانوستانه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا
جۆزێپ بۆرێل به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به فه‌رمی بانگهێشتی ئه‌لێكسانده‌ر ڤوچیچ سه‌رۆكی سربیا و ئه‌لبین كورتی سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆسۆڤۆی كرد بۆ كۆبوونه‌وه‌ی 18ی ئاب له برۆكسل.
بۆرێل ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی ئاب، له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رای گه‌یاند، "بانگهێشتی سه‌رۆكی سربیا ئه‌لێكسانده‌ر ڤوچیچ و ئه‌لبین كورتی سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆسۆڤۆ ده‌كه‌م كه له 18ی ئاب له برۆكسل كۆ ببنه‌وه، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرژییه‌كانی نێوانیان له ڕابردوودا".
دوێنێ كۆمسیۆنی ئه‌وروپا ڕای گه‌یاند، سربیا و كۆسۆڤۆ ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له 18ی ئابدا له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا گفتوگۆ بكه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێس، پیته‌ر ستان گوته‌بێژی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، هه‌ردوو وڵات رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رێیه‌كانی كۆتاهێنان به بنبه‌ستی دانوستانه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به ئامانجی باشتركردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان.
هه‌فته‌ی ڕابردوو گرژییه‌كان له نێوان سربیا و كۆسۆڤۆ له پاشخانی یاسایه‌كی نوێ‌دا كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی كۆسۆڤۆوه ڕاگه‌یه‌نرا، په‌ره‌ی سه‌ند، به‌ڵام دواتر پاشه‌كشه‌ی لێ كرد.
یاساكه داوا ده‌كات هه‌موو كه‌سێك به سربه‌كانیشه‌وه كه له
كۆسۆڤۆ ده‌ژین، ناسنامه‌یه‌كیان هه‌بێت كه له‌لایه‌ن وڵاته‌وه ده‌رچووه، تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانی سربیای دراوسێ به تابلۆی ده‌رچووی كۆسۆڤۆ بگۆڕن.
كۆسۆڤۆ كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی ئه‌لبانین، له ساڵی 1999 له سربیا جیا بووه‌وه و له ساڵی 2008دا سه‌ربه‌خۆیی له سربیا ڕاگه‌یاند، به‌ڵام به‌لگراد تا ئێسته‌یش به به‌شێك له خاكی خۆی ده‌زانێت و له كۆسۆڤۆ پشتیوانی له كه‌مینه‌ی سربه‌كان ده‌كات.
له 19ی نیسانی 2013دا، سربیا و كۆسۆڤۆ "رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو وڵات"یان واژوو كرد كه یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به "مێژوویی" وه‌سفیان كرد.