سابیر كه‌مال هاوولاَتییه‌كی دانیشتووی شارۆكه‌ی پێنجوێنه، به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌ك پێنجوێنییه‌كان ته‌واو ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌ركه‌تووه، به‌ره‌چاوكردنی كێشه‌ی جیاوازه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر كاتێك شاسوار داوای خۆپێشاندانی كرد، بێ هۆ نییه و مه‌به‌ستێكی شاراوه‌ی له پشته.
پێنجوێن ناوچه‌یه‌كی كوێستانی سنوورییه و تێكدانی ئارامی و ته‌ناهییه‌كه‌ی بۆ ئێمه‌ی پێنجوێنییان هێڵی سووره
روونیشی كرده‌وه كه پێنجوێن ناوچه‌یه‌كی كوێستانی سنوورییه و تێكدانی ئارامی و ته‌ناهییه‌كه‌ی بۆ ئێمه‌ی پێنجوێنییان هێڵی سووره، هه‌رچه‌نده تا ئێسته‌یش به‌هێزی پێگه و پێوه‌ندییه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان، هۆكاری شكستهێنانی سه‌تان پیلانی پێش شاسوار و دوای شاسواریش ده‌بێت، بۆیه به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه و خۆپێشاندانێك ناكه‌ین كه له پێناو ویستی كه‌سێكی وه‌ك ئه‌و بێت.
نه‌جمه‌دین سه‌عید چالاكی مه‌ده‌نی له پێنجوێن، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا، به‌ر له دروستبوونی نه‌وه‌ی نوێ و حزبه ئیسلامی و ته‌نانه‌ت گۆڕانیش كه خۆیان به سه‌رمه‌شقی ئۆپۆزسیۆن له پێنجوێن زانیوه، پێنجوێنییه‌كان به‌رده‌وام خۆڕسكانه بۆ داواكردنی مافه‌كانیان به‌رده‌وام له شه‌قام بوون، به‌شاهیدی هه‌موو لایه‌ك بۆ پرسی كاره‌با و داواكاریی جووتیاران، هه‌میشه شه‌قاممان به‌نزیكترین هاوڕێی خۆمان زانیوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "كه‌سێكی وه‌ك شاسوار ناتوانێت پێنجوێنییه‌كان فریو بدات و بۆ خه‌ونه‌كانی شه‌قام به‌كار بهێنن، له‌م ماوه‌یه‌شدا رای زۆرینه‌ی هاوولاَتییان و دانیشتووانی سنووره‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌شداری خۆپیشاندانێك ناكه‌ن نه‌وه‌ی نوێ خۆی بكاته كه‌واسووری به‌ر له‌شكر، ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه ده‌نگه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ رووی له دابه‌زین كردووه، له كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق له 10ی 10ی ساڵی رابردوو، پێشه‌نگ بوون".
جێی باسه چه‌ند رۆژێكه له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن، لایه‌نگرانی نه‌وه‌ی نوێ كه زۆربه‌یان لاوانی فریودراون، به‌نهێنی و ئاشكرا داوای به‌شداری فراوانی خه‌ڵك و جووتیاران ده‌كه‌ن، تا ئه‌مڕۆ خۆپێشاندان بكه‌ن، به‌لاَم هێشتا كه‌س به‌ده‌نگ ئه‌وانه‌وه نه‌چووه و نه‌وه‌ی نوێش تووشی شه‌رمه‌زاری بووه‌ته‌وه.
وشه/ رێبین پێنجوێنی