فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان، لە بەیاننامەیەكدا خۆپێشاندانی شاسوار و هەواڵی كەناڵەكەی رەت دەكەنەوە كە گوایە گرێبەستەكان دێنە ریزی خۆپێشاندەران.
ئەمڕۆ شەموو شەشی ئاب، فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاند، لە لایەن كەناڵی فەرمی نەوەی نوێوە ئەوە ڕاگەیەندراوە كە فەرمانبەرانی گرێبەست بەڵێنی پشتیوانی و بەشداریكردنیان داوە لە خۆپێشاندان، بەڵام دەستەی نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی گرێبەست سەرلەبەری ئەو هەواڵە ڕەت دەكاتەوە.
فەرمانبەرانی گرێبەست دەڵێن، بە هیچ جۆرێك بەشداری لەو خۆپێشاندانە ناكەین و نامانەوێت پرسەكە تێكەڵی ململانێی حزبی بكرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە كە بڕیارە ئەمڕۆ شاسوار خۆپێشاندان ئەنجام بدات، بەڵام تا ئامادەكردنی ئەو هەواڵە هیچ كەس لەلایەنگرانی نەچوونەتە شەقام.