ئەلێکساندەر زڤێریڤ پاڵەوانی ئەڵمانی له یاریی تێن ئاشکرای کرد، ماوەیەکی زۆرە تووشی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم بووە، هەروەها دامەزراوەیەکی خێرخوازی دروست کردووە بۆ یارمەتیدانی کەسانی تر بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە.
زڤێرێڤی پاڵه‌وانی ئۆڵمپی، ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی ئاب ئاشكرای كرد، لە تەمەنی چوار ساڵیدا تووشی نەخۆشی شەکرە بووە.
زڤێرێڤ دەڵێت "کاتێک منداڵێکی بچووک بووم زۆر بیرم لە نەخۆشییەکە نەدەکردەوە، بەڵام دواتر زۆر بیرم لێکردەوە، دەمەوێت پێشانی بدەم کە دەتوانیت بەرەو پێشەوە بچیت و لەگەڵ ئەم نەخۆشییەشدا بژیت".
ئاماژەی بەوەش کرد "ئێسته دوای چەند ساڵێک بەهۆی ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستم هێناون، هەست بە ئاسوودەیی و متمانە دەکەم، کە ئەم دەستپێشخەرییە رادەگەیەنم".
زڤێرێڤ دەیەوێت ببێتە نمونەیەک بۆ ئەو کەسانەی بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنن، هەروەها ببێتە لایەنگری منداڵان و ده‌ڵێت"منداڵان هێشته دەتوانن خۆیان لە نەخۆشی شەکرە بەدوور بگرن، بە ژیانێکی چالاک و خۆپاراستنێکی دروست".
ئه‌ستێره‌كه‌ی تێنسی ئه‌ڵمانیا، جگە لە دابینکردنی ئەنسۆلین و دەرمانی گرنگی تر، دامەزراوەکەی پڕۆژە بۆ منداڵان و گەنجانی پێگەیشتوو، کە نەخۆشییەکەیان هەیە، دابین دەکات.
ئەستێرە ئەڵمانییەکە دەڵێت: لە بارودۆخێكی باشدام، به‌ڵام بۆ ئه‌و ژیانە كه خۆم ده‌مه‌وێت بژیم، هەمیشە حەزم کردووە یاریی تێنس بکەم، گەشت بکەم بۆ پاڵەوانیه‌تییەکانی جیهان، هەروەها یەکێک بم لە باشترین یاریزانانی تێنس لە جیهاندا".
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد "راستییەكه‌ی من له ئامانجه‌كانم سەرکەوتوو بووم، به‌ڵام ئه‌مه بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ باوکم و براکەم، کە زۆر پشتگیریان کردم بەبێ مەرج، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌م به‌و ئاست و رێگه‌یه، هه‌روه‌ها ئێسته‌ش هه‌ر پشتگیریم ده‌كه‌ن".
ئالێكسانده‌ر زڤێرێڤ یه‌كێكه له باشترین یاریزانانی ئێسته‌ی تێنس له جیهاندا و خاوه‌نی ده‌یان نازناو و پاڵه‌وانیه‌تییه له ئاستی جیهاندا.