ساڵانه كه له وڵاتاندا شاجوان دێنه هه‌ڵبژاردن، له كۆیاندا یه‌ك له‌وان وه‌ك شاجوانی هه‌موو دنیا به‌پێی لیژنه‌ی پسپۆر دێته هه‌ڵبژاردن. ئه‌و پێشبڕكێیه جیهانییه كه له ساڵی 1952ه‌وه ساڵانه له نیویۆرك به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌پێی چه‌ند مه‌رجێكه و ساڵانه ده‌بێ به‌شداران ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدا بێت، به‌ڵام بڕیاره له ساڵی داهاتووه‌وه مه‌رجه‌كان گۆڕانكارییان تێدا بكرێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكردنی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی دنیا، بڕیاره بۆ ساڵانی داهاتوو ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێشتر بۆ به‌شدارانی پێشبڕێیه‌كه دانرابوون، گۆڕانكارییان تێدا بكرێت كه ئیتر مه‌رج نییه ئه‌وانه‌ی به‌شدار ده‌بن، كچ بن و ته‌مه‌نی دیاریكراویان بۆ ده‌ستنیشان بكرێت.
مه‌رج نییه ئه‌وانه‌ی به‌شدار ده‌بن، كچ بن و ته‌مه‌نی دیاریكراویان بۆ ده‌ستنیشان بكرێت.
به‌پێی گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكردنی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی دنیا "ئامی ئیمریش"، بۆ رێوڕه‌سمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی 2023، ئه‌و ئافره‌ته جوانانهیش بۆیان هه‌یه به‌شدار بن كه جیابوو له هاوسه‌ره‌كانیانن، یان ئافره‌تی دووگیان و ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیرییان كردووه كه به‌پێی مه‌رجه‌كانی پێشتر، ئه‌وان بۆیان نه‌بووه به‌شداری ئه‌و پێشبڕێیه‌كه بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكردنی ههڵبژااردنی شاجوانی دنیا دووپات ده‌كاته‌وه، دنیا له پێشكه‌وتندایه و ئافره‌تانیش به‌شێكن له‌و پێشكه‌وتنه، چونكه زۆر ئافره‌ت هه‌ن دووگیانن یان هاوسه‌رگیرییان كردووه، وه‌ك رووخسار و جه‌سته‌یش، ته‌واوی ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدایه كه شاجوان ده‌یخوازێ، بۆیه له ساڵی داهاتوو 2023وه ئه‌و مه‌رجانه نامێنن، پێشوازی له ئافره‌تی جیابووه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی یان ئافره‌تی دووگیان و ئه‌وانه‌یش كه هاوسه‌ریان هه‌یه ده‌كه‌ین.