ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، نزیكه‌ی 27 تۆن كه‌په‌كی گه‌نمه‌شامییان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئێران به‌هۆی ئه‌وه له پشكنین ده‌رنه‌چووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتی ئاب، ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران رای گه‌یاندووه، هه‌ستاون به گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌ك بار كه‌په‌كی گه‌نمه‌شامی به بڕی 26 تۆن و 640 كیلۆگرام بۆ ئێران. به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له پشكنیندا.
زانیاریی میدیاكاندا باس له‌وه ده‌كرێ كه زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كان پشكنینیان بۆ ناكرێت
روون كراوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێنوێنییه‌كانی كه‌ره‌نتینی كشتوكاڵ نه‌بووه، بۆیه ڕێ به هاورده‌كردنی نه‌دراوه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به سه‌رۆكایه‌تی بنكه‌ی كۆنترۆڵی جۆریی حاجی ئۆمه‌ران، كه‌په‌كه گه‌نمه‌شامییه‌كه گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ ئێران.
له ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پشكنینی سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن، ئامێری پێویست دانراوه بۆ پشكنین، به‌ڵام له زانیاریی میدیاكاندا باس له‌وه ده‌كرێ كه زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كان پشكنینیان بۆ ناكرێت.