بۆروسیا دۆرتمۆند بە گۆڵێک لە بایه‌رلیڤەرکوزنی بردەوە.
یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند رای گەیاند، شه‌وی رابردوو نیو سه‌عات رێگه‌یان له رۆیشتنی هاندەرانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه گرتووه، چونكه ترس و نیگه‌رانی له به‌رده‌م یاریگه‌كه به هۆی بوونی ئۆتۆمبێڵێكی گوماناوی هه‌بووه.
گوتەبێژی یانه‌ی دۆرتمۆند بە ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا dpaی راگەیاندووە، نزیکەی 30 خولەک دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، رێگەیان بە نزیکەی 81 هەزار هاندەر دا بچنەوە ماڵەوە، کاتێک پۆلیس پشتڕاستیکردەوە "هیچ هۆکارێک نییە بۆ نیگەرانی".
لە کۆتایی یارییەکەدا رادیۆی ناوخۆی یاریگه‌کە زیاتر لە یەک راگەیاندنی بڵاوکردەوە و داوای لە هاندەران کرد بە هۆی کاری پۆلیسەکانەوە لە شوێنی خۆیان بمێننەوە و نه‌چنه ده‌ره‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئۆتۆمبیڵێك به هه‌ڵكراوی له به‌رده‌م یاریگه‌كه‌ی سیگناڵ ئیدونا پارك بووه، دواتر پۆلیس توانیویەتی ناسنامەی خاوەنی ئۆتۆمبێڵە گوماناوییەکە لە گەراجەکەدا بدۆزێتەوە.
گوتەبێژی یانه‌ی دۆرتموند دەڵێت "کەسەکە یان ئۆتۆمبێڵەکە مەترسیدار نه‌بوون"، لە کاتێکدا پۆلیس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر رایگەیاندووە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بزوێنەری ئۆتۆمبێله‌كە بە هه‌ڵكراوی ماوەتەوە.
شه‌وی رابردوو له گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بۆروسیا دۆرتمۆند بە گۆڵێکی مارکۆ رۆیسی کاپتن، لە یانه‌ی بایه‌رلیڤەرکوزنی بردەوە.