كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له‌سه‌ر دروستكردنه‌وه‌ی "مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری" ده‌بنه دوور به‌ره و به‌ره‌یه‌ك له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا، تاوتوێی كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌كته‌به ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌یان ره‌ت كردووه‌ته‌وه و پێیان وایه، به‌و جۆره‌ی ئێسته كه خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن به‌سه.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له ساڵی 2003 مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری دامه‌زراند كه درێژكراوه‌ی ئه‌و مه‌كته‌به بوو له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وكاته به‌هۆی گوشاری ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌سه‌ر عه‌لی باپیر سه‌رۆكی ئێسته‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له ساڵی 2006، به بڕیار مهكتهبهكهیان داخست.
به‌رده‌وام مه‌ترسییان دروست ده‌كرد
به‌گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسێكی باڵای ناو كۆمه‌ڵ، له‌ناو كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه و كار له‌سه‌ر پێكهێنانه‌وه‌ی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵ به عه‌لی باپیریشه‌وه ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه. سه‌رچاوه‌كه‌ی "وشه" ده‌ڵێ، به‌هۆی ترس له وڵاتان و لایه‌نی ده‌ره‌وه، كۆمه‌ڵ ناتوانێ ئه‌و مه‌كته‌به دروست بكاته‌وه، به‌ڵام بۆچوونه‌كه تێیاندا زیندووه.
مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ریی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وكاته و ئێسته كه بووه به كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، جگه له كاركردن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك، هاوكات خاوه‌نی هێزی زۆر و چه‌كدار بوون كه به‌رده‌وام مه‌ترسییان دروست ده‌كرد، به‌تایبه‌ت له‌و سنوورانه‌ی كه كاركردن بۆیان كراوه بووه.
فارووق عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، ئێسته سه‌رده‌می خه‌باتی مه‌ده‌نییه و كۆمه‌ڵ ئێسته بیر له دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌كته‌به ناكاته‌وه، ئه‌وه بۆ قۆناغێك بوو كه ئێسته به‌سه‌ر چووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌واڵی دامه‌زراندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری له‌ناو كۆمه‌ڵ راست نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه كار بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه گوایه كۆمه‌ڵ به‌هۆی گوشاری وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی ترسی له دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌كته‌به هه‌یه، حاجی فارووق باسی له‌وه كرد كه كۆمه‌ڵ هه‌ر شتێك بكات، به بڕیاری خۆی ده‌یكات نه‌ك لایه‌نی تر.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان، له‌لایه‌ن عه‌لی باپیره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێ كه له ماوه‌ی ساڵانی زوو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه گیرابوو، به‌ڵام دواتر ئازاد كرا و وه‌ك ده‌ڵێن، مه‌رجی ئازادكردنیشی مه‌ده‌نیبوون و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له چه‌ك بووه.