له یارییه‌كی دۆستانه‌دا بۆ بردنه‌وه‌ی جامی خوان گامبه‌ر، ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا له یاریگه‌ی خۆیدا میوانداریی یانه‌ی پۆماس ئۆنامی مه‌كسیكی ده‌كات.
یارییه‌كه سه‌عات 21:00 به كاتی هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كات و یانه‌ی بارسێلۆنا دوای كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی باش له‌م هاوینه‌دا، ئه‌مشه‌و به ته‌واوی یاریزانه‌كانییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
دانی ئالڤێش یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا، له رۆژانی رابردوو پێوه‌ندیی به یانه‌ی پۆماس ئۆنامی مه‌كسیكییه‌وه كردووه و بڕیاره ئه‌مشه‌و ئه‌ویش به‌شداریی یارییه‌كه بكات.
یاریی "جامی خوان گامبه‌ر" بۆنه‌یه‌كی ساڵانه‌یه و یادكردنه‌وه‌ی خوان گامبه‌ری دامه‌زرێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنایه، كه پیاوێكی به ره‌گه‌ز سویسرایی بووه و دامه‌زرێنه‌ری چه‌ند یانه‌یه‌ك بووه، كه یه‌كێكیان بارسێلۆنایه.
یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی له‌وه‌ته‌ی 1966ـه‌وه ساڵانه ئه‌م یارییه رێكده‌خات و هه‌ر جاره‌ی یانه‌یه‌ك داوه‌ت ده‌كات و جامێكی تایبه‌تی بۆ دروست كردووه.