هێرشبەری پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد وهین روونی رای گەیاند، پێویستە یانەی مان یونایتد رێگە بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بدات بڕوات، ئەگەر بیەوێت لە داهاتوودا تیپێکی سەرکەوتوو لەگەڵ راهێنەری ئیریک تێن هاگ دروست بكات.
رۆناڵدۆی تەمەن 37 ساڵان، وەرزی رابردوو لە یانەی یوڤێنتۆسەوە گەڕایەوە یونایتد، راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانیش ئاماژە بە خواستی وازهێنانی لە ئۆڵدترافۆرد دەكەن، دوای ئەوەی تیپەكە نەیتوانی سەركەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ بهدهست بهێنێت.
وهین روونی، كه ئێسته راهێنەری یانهی دی سی یونایتدی ئهمریكییه، لە وتارێكدا لە رۆژنامەی "تایمز" نوسیویەتی "پێم وایە پێویستە یونایتد رێگە بە رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بدات، ئەمە مانای ئەوە نییە رۆناڵدۆ ناتوانێت یاریی بۆ تیپهكهی تێن هاگ بكات، دەتوانێت بۆ هەر تیپێك یاریی بكات".
ئاماژهی بهوهش كرد: رۆناڵدۆ ههمیشه گۆڵ تۆمار دهكات، بهڵام له روانگهی تایبهتی خۆمهوه، یونایتد ئێسته ئاماده نییه ركابهری بۆ نازناوی خولی ئینگلیزی بكات، بۆیه ئامانجی ئهوهیه تیپێك دروست بكات كه بتوانێت له ماوهی سێ یان چوار ساڵدا نازناوهكه بباتهوه، ئەمەش دەبێت پلانی بۆ دابنرێت".
رۆناڵدۆ لە وەرزی رابردوودا 24 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیهتییەکاندا تۆمار کرد، بەمەش یەکێک بوو لەو چەند خاڵە گرنگانەی لە وەرزێکی لەبیرنەکراودا یونایتد پلەی شەشەمی خولەکەی بەدەست هێنا.
تێن هاگ لەم هەفتەیەدا رایگەیان، خۆشحاڵە بە بوونی هێرشبەرێکی ئاستبەرزی وهك " رۆناڵدۆ" لە پێکهاتەکەیدا و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنە لەگەڵیدا.
روونی، گۆڵکاری مێژوویی یونایتده، هیوادارە تێن هاگی هۆڵەندی بتوانێت شێوازێکی دیاریكراوی یاریکردن لە یانەکەدا جێبەجێ بکات.
یاریزانهكهی پێشووی ئینگلتهرا دەڵێت: پێم وایە یەکێک لە گرنگترین شتەکان کە لە تێن هاگەوە دەیبینین، ئەوەیە بە راستی هەوڵ دەدات جێپهنجهی خۆی لەسەر ناسنامەی یاریکردنی تیپهكه دابنێت.