به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایان بڵاو كرده‌وه و رای ده‌گه‌یه‌نن، مووچه به‌هۆی پشووی سبه‌ی دوا ده‌خرێ.
ئه‌مشه‌و حه‌وتی ئاب، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر رای گه‌یاندووه، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی ھه‌ولێر ئاگه‌دار ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌یانی رۆژی دووشه‌م پشووی فه‌رمییه و ده‌وامی بانكه‌كان نیه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه مووچه دابه‌ش ناكرێت و دواده‌خرێت بۆ رۆژی سێشه‌م.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند و تا هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی مووچه‌ی ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت.