پەیامنێرێكی دەنگی ئەمەریكا هیوا دەخوازێ هەڤاڵ ئەبوبەكر لابدرێت و ئەویش دەزگاكەی لەو دەستێوەردانە ئاگەدار دەكاتەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی ئاب، ژیار محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌كاوتنی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، "وه‌ك له نامه‌كه‌دا دیاره دوێنێ پێوه‌ندیم به پارێزگاری سلێمانی كرد تا له‌باره‌ی گیرانی ئه‌و هه‌موو خۆپێشانده‌ر و په‌رله‌مانتار و ڕۆژنامه‌نووسه له شاره‌كه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كه خۆی سه‌رۆكی هێزه ته‌ناهییه‌كانه، قسه‌م بۆ بكات".
هیوادارم به زووترین كات له پۆسته‌كه‌ت نه‌مێنی و كه‌سێكی تری به هه‌ڵوێست له شوێنه‌كه‌ت دابنرێ
ژیار ده‌ڵێت، "تێلم بۆی كرد تا بۆی ڕوون بكه‌مه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌ڵسوكه‌وته‌كه ڕه‌ق و هاوار و قسه ناشیرینه‌كانی، من دامخسته‌وه به‌سه‌ریدا تا دانه‌به‌زمه ئه‌و ئاسته‌ی له خه‌ڵك هه‌ڵبێیت، كه‌چی بۆ كچه ڕۆژنامه‌وانێك ئازا بیت پیاوه‌تی و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه بنوێنی، ئه‌و نامه‌یه‌م بۆ نووسی، كه‌چی وه‌ك خۆی نووسیویه‌تی نامه‌كانی سكرین كردووه، سه‌ره‌ڕای قسه‌ی ناشیرین و سووكایه‌تییه‌كانی، باسی ئیتیكم بۆ ده‌كات و ناردوویه‌تی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا".
ژیار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، "من شۆك بووم كه نامه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وپێشی سكرین كردووه و ناردوویه‌تی، سه‌یره كه پارێزگار بووه‌ته پیاوی بلاك مه‌یڵ؟ لێره‌وه ڕای ده‌گه‌یه‌نم له‌سه‌ر سووكایه‌تی و قسه‌ی ناشیرین و سكرینكردنی نامه‌كان، به‌زووترین كات سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م و دڵنیا بێت واز ناهێنم تا مافی خۆم له دادگا وه‌رنه‌گرمه‌وه، ئه‌گه‌رچی بووه‌ته هۆكاری ده‌ركردن و نانبڕاوكردنم".
"تكایه ئاگاتان له خۆتان بێت له‌و كه‌سانه‌ی بێ مۆراڵن سكرینی نامه ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن. خۆی ده‌ڵێ چاوه‌ڕێی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكام، دواتر نامه‌كانت بڵاوده‌كه‌مه‌وه، فه‌رموون من بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه و خۆتان دادوه‌ر بن! ئه‌گه‌رنا هه‌رگیز ڕه‌وشتی من نییه نامه‌ی كه‌س سكرین بكه‌م، ئه‌و سكرینانه هی د. هه‌ڤاڵی مامۆستای ڕه‌وشت و ڕاگه‌یاندن و پارێزگاری شارێكه كه سكرینی كردووه و ناردوویه‌تی، به‌و نامانه هه‌ڕه‌شه‌م لێ ده‌كات". رۆژنامه‌نووسه‌كه وا ده‌ڵێت.
له نامه‌كانیشدا ده‌ركه‌وتووه كه رۆژنامه‌نووسه‌كه به پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت، هیوادارم به زووترین كات له پۆسته‌كه‌ت نه‌مێنی و كه‌سێكی تری به هه‌ڵوێست له شوێنه‌كه‌ت دابنرێ. بەڵام مافی رۆژنامەنووس نییە لە پیشەكەی لا بدات و بكەوێتە ململانێوە، وەك ئەوەی كچە رۆژنامەنووسەكەی دەنگی ئەمەریكا هیوای خواستووە، پارێزگار لە پۆستەكەی لا بدرێ.
به‌پێی ماده‌ی نۆیه‌م له یاسای 35ی رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر بابه‌تێك پێوه‌ندی به ژیان و كاری تایبه‌تی كه‌سه‌كان هه‌بێ وه‌ك جنێودان و ناوزڕاندن و سووكایه‌تی پێكردن، ئه‌وا سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه‌كه به بڕی ملیۆنێك تا پێنج ملیۆن دینار پێبژاردن سزا ده‌درێن.
دەقی نامەکە