یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یاریزانێكی ده‌كات

:: PM:03:36:08/08/2022 ‌
یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی یاریزانێكی گرنگی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، چونكه‌ یاریزانه‌كه‌ ئاماده‌ نییه‌ یانه‌كه‌ جێ بهێڵێت و ئاره‌زووی یانه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره‌یه‌كی زۆر.

میدیای ئیسپانیا بڵاویان كرده‌وه‌، بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا، ئارەزووی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئێسته‌ی یاریزانی یانه‌كه‌یان فرێنكی دی یۆنگی هۆڵه‌ندی ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت بۆ گرێبه‌سته‌ كۆنه‌كه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌ش یاریزانه‌كه‌یان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه‌.

ئیدارەی ئێسته‌ بلاوگرانا بانگەشەی ئەوە دەکات، ئەو مەرجانەی ئیدارەی پێشوو له‌ گرێبه‌ستی دی یۆنگ دایانناوه‌، كارێكی تاوانکارییە و ناچاریان ده‌كات رێکاری یاسایی بگرنەبەر.

بارسێلۆنا ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ دی یۆنگ رازیی بكات بچێته‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، كه‌ یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ داوای ده‌كه‌ن و پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ نایه‌وێت بچێته‌ مانچێسته‌ر و ئاره‌زوو ده‌كات هه‌ر له‌ بارسا بمێنێته‌وه‌.





وشە - ئەرسەلان عەبدوڵا