كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی چاو هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی سۆسیال میدیا كه باس له گۆرینی ره‌نگی چاو به‌شێوه‌ی جوانكاری به‌لێزه‌ر یا ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گلێنه‌ی ده‌ستكردی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌كه‌ن.
ماوه‌یه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ریكلام و بانگه‌شه بۆ گۆڕینی گلێنه‌ی چاو یان ره‌نگی چاو ده‌كرێت له ڕێی لێزه‌ره‌وه، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی چاو ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی چاو له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌ریانه ته‌نیا په‌سندكراوه بۆ چه‌ند جۆرێكی دیاریكراو له نه‌خۆشیه‌كانی چاو وه‌ك نه‌بوونی ڕه‌شكێنه‌ی چاو و به‌هیچ شێوازێك ڕێگه پێدراو نییه بۆ مه‌به‌ستی جوانكاری ئه‌نجامبدرێت، چونكه ده‌بێته هۆی دروستبوونی چه‌ندان ماكی مه‌ترسیدار و ڕه‌نگه ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی بینین له چاو دا.
كۆمه‌له‌كه ئه‌و ڕێكلام و بانگه‌شانه‌ی بۆ جوانكاری گۆرینی ره‌نگی چاو ده‌كرێن له سۆشیال میدیا ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێن، "له‌گه‌ڵ ره‌وشت و به‌هاكانی پزیشكی ناگونجێت".