توێژه‌ران و زانایانی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی هه‌وڵه چڕ و به‌رده‌وامه‌كانیان توانیان دواجار خانهیهیهكی جه‌سته‌ی به‌رازێكی مردوو، دووباره زیندوو بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا بوو كه به‌رازه‌كه سه‌عاتێك به‌ر له زیندووكردنه‌وه‌ی خانه‌كه‌ی جه‌سته‌ی به ته‌واوی گیانی له‌ده‌ستدابوو و هیچ شوێنه‌وارێكی زیندووی له هیچ ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی بوونی نه‌ما بوو، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه و ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یش یارمه‌تیده‌رێكی مه‌زن و سه‌ره‌كی ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو له كاتی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، بتوانن ژیانی ژماره‌یه‌كی زۆری مرۆڤ له مردن ڕزگار بكه‌ن.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و
توێژینه‌وه له هه‌فته‌ی ڕابردوو له گۆڤاری Nature بڵاوكرایه‌وه، بۆ گه‌یشتن به‌و ده‌رئه‌نجامه‌یش سیسته‌مێكی نوێی زیندووكردنه‌وه كه‌ڵكی لێ وه‌رگیراوه، كه ئه‌ویش پێی ده‌گوترێ سیسته‌م یان ڕێگه‌ی "ئۆرگان ئێكس" ئه‌م ڕێگهیهیش بریتییه له پێوه‌ستكردنی جه‌سته یان ئه‌و ئه‌ندامه یان ئه‌و خانه‌یه‌ی جه‌سته‌ی مردوو، به ئامێری پزیشكی پێشكه‌وتوو، كه هاوشێوه‌ی دڵ و سییه‌كان خوێن و ئۆكسجین به‌و ئه‌ندامه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی پێوه‌ست بێت به مێشكه‌وه و فه‌رمان له مێشك وه‌ربگرێت. به‌مشێوه‌یه‌یش خانه‌كه دووباره زیندووكرایه‌وه و خرایه‌وه نێو سووڕی ژیان و چالاكی و جووڵه‌وه.
به دڵنیاییه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی جه‌سته به بۆڕی خوێنی ده‌ستكرد و ئامێری ئۆكسجینپێدانی ده‌سكرد كارێكی هه‌روا ئاسان نییه، چونكه به‌بێ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانانه له‌لایه‌ن مێشكه‌وه، ناتوانرێ هه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی خوێن و خۆراك و ئۆكسجین به ئه‌ندامی جه‌سته‌یه‌كی مردوو بگه‌یه‌نن و كار بكاته‌وه و زیندوو ببێته‌وه، بگره ئه‌وه پرۆسه‌یه‌ی زۆر ورده و پێویستی به‌وه‌یه بڕی خوێن و ئۆكسجین و پێویستییه‌كانی تر به‌و ڕێژه‌یه بێت، كه له كاتی زیندووبووندا مێشكی مرۆڤ فه‌رمان به دڵ و سییه‌كان و ده‌ماره‌كان ده‌كات، ئه‌و بڕه به‌و ئه‌ندامه‌ی جه‌سته بگه‌یه‌نن.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه و سه‌ركه‌وتووبوونی بووه‌ته هۆی دڵخۆشی زانایان و پزیشكان به گشتی و پزیشكانی نه‌شته‌ركار به تایبه‌تی، چونكه له ڕێی ئه‌م ڕێگه و دۆزینه‌وه تازه‌یه‌وه ده‌توانرێ پێشكه‌وتنێكی گه‌وره له بواری پزیشكی نه‌شته‌ركاری بهێنرێته ئاراوه و ژیانی ژماره‌یه‌كی زۆری مرۆڤ له مردن ڕزگار بكرێت. هه‌رچه‌نده پێشتریش زانیاری له‌باره ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بڵاوكرایه‌وه و هیوای زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵچنرا، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و گره‌نتی نه‌بوو، كه‌چی هه‌فته‌ی ڕابردوو به فه‌رمی ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه بڵاوكرایه‌وه و ئه‌و ستراتیج و كاره‌ی كه زانایانی ناوه‌ندی ییلی ئه‌مه‌ریكی بۆ پسپۆرییه بایۆلۆجییه‌كان خهریكیبوون و سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی و ڕه‌های به‌ده‌ستهێناوه.
ستیڤن لاسام به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ییل بۆ پسپۆرییه ڕه‌وشتییه‌كانی بایۆلۆجیا و سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌مه زۆر دووربوو له چاوه‌ڕوانی زانایان و مرۆڤ به گشتی، به‌ڵام دواجار گه‌یشتین به ئه‌نجام و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌یش ده‌توانین دوای وه‌ستانی دڵ و سییه‌كان و مێشك واته مردنی ته‌واوه‌تی و له‌كاركه‌وتنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته، دووباره ژیان بۆ به‌شێك له ئه‌ندامه پێویسته‌كانی جه‌سته‌ی مردوو بگێڕێنه‌وه، تا دواتر ئه‌و ئه‌ندامه بگوێزینه‌وه و له جه‌سته‌ی مرۆڤێكی نه‌خۆش بیچێنینهوه و هیوای ژیان به‌و نه‌خۆشه بده‌ینه‌وه.
ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ و پڕ بایه‌خه
زیاتر گوتی، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ و پڕ بایه‌خه، به‌ڵام پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر و وردتر بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌ندامی زیاتری جه‌سته به‌و پره‌نسیپ و ڕێگه‌یه دووباره زیندوو بكه‌ینه‌وه و بتوانین بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرتر به زیندوویی بیانهێلینهوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئه‌ندامی ئاماده و ههڵگیراومان هه‌بێت له نه‌خۆشخانه‌كان، تا له كاتی بوونی نه‌خۆش و حاڵه‌تی كتوپڕ و لهناوكاودا بتوانین ڕاسته‌وخۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی جه‌سته به‌كاربهێنین و ژیانی مرۆڤه‌كان ڕزگار بكه‌ین، ئه‌م تاقیكردنهوهیهیش تا ئێسته له‌سه‌ر خانه‌ی به‌راز بووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌مان تاقیكردنه‌وه پێڕه‌و بكه‌ین، پێویسته وردتر له‌و بابه‌ته بكۆڵینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كه بڕ و ڕێژه‌ی ئۆكسجینی پێویست بۆ ئه‌ندامه‌كه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌و شێوه‌یه‌ی كه مرۆڤ زیندوو ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، چونكه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی ورد و ئاڵۆزه و پێویستی به لێتۆژینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه. به‌ڵام هه‌نگاو به هه‌نگاو قۆناغه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، تا دواجار ئه‌و دۆزینه‌وه بۆ ژیانی مرۆڤ و زانستی پزیشكی جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گوێزینه‌وه.
د. ده‌یڤد ئهندریگیڤتیش زانای بواری كۆئه‌ندامی ده‌مار له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی ییل و به‌شداری سه‌ره‌كی له توێژینه‌وه‌كه له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، كاره‌كه زۆر قورس و ئاڵۆز بوو، چونكه ده‌بوو سه‌ره‌تا له فه‌رمانی مێشكی به‌رازه‌كه بۆ گه‌یاندنی بڕ و خوێنی ئۆكسجین به خانه‌یه‌كی دیاریكراوی جه‌سته‌ی تێ بگه‌ین و نرخ و ژماره‌یه‌كمان ده‌ست بكه‌وێت، بێ زانینی ئه‌مه سه‌ركه‌وتنی كارێكی له‌مشێوه‌یه به ته‌واوی قورس و مه‌حاڵ ده‌بوو.