بێ گومان خوێ تامی خواردن خۆشتر ده‌كات، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ده‌توانێت زیان به جه‌سته‌ت بگه‌یه‌نێت، خواردنی بڕێكی زۆر له خۆراكه خوێیه‌كان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له یه‌ك كاتدا هه‌ست به ئاوسان و وشكبوونه‌وه بكه‌یت.
كاتێك خوێ زۆر ده‌خۆیت چی ڕوو ده‌دات؟
به گوته‌ی پسپۆڕانی ته‌ندروستی خوێ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانت هه‌یه و مه‌ترسی نه‌خۆشی كوشنده‌ی هه‌یه، بۆنمونه، گورچیله‌كان هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ هاوسه‌نگكردنی ئاو و سۆدیۆم، كاتێك ئه‌مه‌یش به‌هۆی زۆر خواردنی خوێیه‌وه تێكده‌چێ، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئاوسانی سك.
زۆر خواردنی
خوێ ده‌بێته هۆی تینوێتییه‌كی توند كه نا‌توانیت بیكوژێنیته‌وه، هه‌ر ژه‌مێك كه ده‌وڵه‌مه‌نده به خوێ سۆدیۆم له خوێندا زیاد ده‌كات، بۆیه له‌ش تینوێتی وه‌ك میكانیزمێكی پاراستن به‌كارده‌هێنێت، بۆیه ده‌بێته هۆی زیادبوونی ئاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چڕی سۆدیۆم.
ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه
ده‌توانیت هۆكاری سه‌رئێشه بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ زۆر خواردنی خوێ، هه‌روه‌ها خوێ راسته‌وخۆ په‌ستانی خوێن له هه‌ندێك كه‌سدا به‌رز ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه.
ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زیاد ده‌كات
زیادبوونی خوێ ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زیاد ده‌كات كه سێیه‌م كوشنده‌ترین نه‌خۆشییه له دنیادا و ده‌گوترێ به‌رزی سۆدیۆم له خوێندا هۆكاره‌كه‌یه.