هه‌فته‌ی رابردوو كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و دواتر چاره‌سه‌ری وه‌رگرت، ئه‌مڕۆیش له سه‌ردانێكی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كاره‌ساتی لافاوه‌كه‌ی تێدا دروست بوو، چاكه‌ته‌كه‌ی كێشه‌ی بۆ دروست كرد كه نه‌یتوانی له‌به‌ری بكات، بۆیه میدیاكان وه‌ك ته‌نز باسی ده‌كه‌ن كه هێشتا بایدن نه‌خۆشیی پێوه دیاره.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی
ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و خانمی یه‌كه‌می وڵاته‌كه‌ی له فڕۆكه داده‌به‌زن، سه‌رۆك نه‌یوانی چاكه‌ته‌ی له‌به‌ر بكات تا ئه‌وكاته‌ی خانمه‌كه‌ی هاوكاری كرد، بۆیه گرته‌كه بووه توانج له نه‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌رۆك كه هه‌فته‌ی رابردوو تووشی كۆرۆنا بوو.
زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك به‌رله ئێسته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاره‌سه‌ری وه‌رگرت، ئێسته میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رۆك دۆخی ته‌ندروستیی زۆرباش بووه، بۆیه بایدن و خانمی یه‌كه‌م جێڵ بایدن به هه‌لیكۆپته‌ری سه‌رۆكایه‌تی سه‌ردانی ویلایه‌تی كه‌نتاكیان كرد، بۆ ئاگاداربوون له دۆخی ناوچه‌كه كه هه‌فته‌ی رابردوو تووشی لافاوێكی كه‌ره‌ساتبار بوو، به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی.
له‌گه‌ڵ دابه‌زینی سه‌رۆك و خانمه‌كه‌ی له هه‌لیكۆپته‌ره‌كه، بایدن ویستووی چاكه‌ته‌كه‌ی له‌به‌ر بكات و نه‌یتوانی، بۆیه خانم فریای كه‌وت و له‌به‌ری كرد، له‌گه‌ڵ رۆیشتنیاندا ئه‌مجاره چاوێلكه‌كه‌ی كه‌وته سه‌ر زه‌وی و سه‌رۆك هه‌ڵیگرته‌وه، بۆیه هاوێنه‌ی رۆژنامه‌نووسان راوی ئه‌و گرته‌یه‌ی كرد و به فراوانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌كه، خه‌ڵكێكی زۆر وه‌ك توانج له سه‌رۆكه‌كه‌یان، نووسیویانه پێده‌چێ جارێ سه‌رۆك چاك نه‌بووبێته‌وه و ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌یدا مابێت، بۆیه ناتوانێ خۆی چاكه‌ته‌كه‌ی له‌به‌ر بكات و پێویستیی به هاوكارییه.