ئه‌مڕۆ پارێزگای به‌سره، له پێشه‌نگی ریزبه‌ندیی گه‌رمترین شاره‌كانی سه‌ر هه‌ساره‌كه بوو له‌ناو ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌رزترین تێكڕای پله‌كانی گه‌رمایان له دنیادا هه‌بووه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا، تێیدا پله‌كانی گه‌رما 51 پله‌ی سه‌دی تێپه‌ڕاندووه.
ناسریه پله‌ی پێنجه‌می گرتووه به پله‌ی گه‌رمی 50 پله‌ی سه‌دی
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی ئاب، وێستگه‌ی پلاسێرڤیل له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا، خشته‌ی 15 ناوچه و شاری دنیای بڵاو كرده‌وه كه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له دنیادا تۆمار كردووه.
وێستگه‌كه ئاماژه‌ی داوه، "به‌پێی خشتهكه ناوچه‌ی (فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سره) له‌و پارێزگایه، به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له‌سه‌ر ئاستی دنیا تۆمار كردووه كه 51.1 پله‌ی سه‌دییه، له‌دوای ئه‌ویش شاری (دێسفول) له ئێران دێت له 50.5 پله‌ی سه‌دییه، هاوكات شاری (ناسریه) له عێراق پله‌ی پێنجه‌می گرتووه به پله‌ی گه‌رمی 50 پله‌ی سه‌دی."
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌سره به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر (ده‌ریای عه‌ره‌ب) هه‌ڵكه‌وتووه، شاره‌كه شێیه‌كی زۆریشی هه‌یه، ئه‌مڕۆ ڕێژه‌ی شێ له‌و پارێزگایه 6% بووه، هێزی با له سه‌عاتێكدا 37 كیلۆمه‌تری بڕیوه.
شایانی باسه دوێنێ پارێزگای
به‌سره شایه‌دی پچڕانی 12 سه‌عاتی وزه‌ی كاره‌با بوو له ئه‌نجامی سووتانی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با، ئه‌مه‌یش وایكرد دانیشتووانی شاره‌كه ناڕه‌زایی ده‌رببڕن، له‌و ماوه‌یه‌شدا ڕێگه‌وبانه‌كانیان بڕی و تایه‌ی ئۆتۆمبێلیان سووتاند.
هه‌روه‌ها پله‌ی گه‌رما ئه‌وه‌نده به‌رز بووه‌وه كێلێك به‌فر نرخه‌كه‌ی گه‌یشته زیاتر له 17 هه‌زار دینار كه ئه‌و جۆره له به‌فر له ڕێی كارگه‌كانه‌وه ئاماده ده‌كرێت و ساڵانێكی زۆره له هه‌رێمی كوردستان باوی نه‌ماوه.
به‌سره شارێكی عێراقییه و ده‌كه‌وێته باشووری عێراق له كه‌ناری ڕۆژئاوای ده‌ریای عه‌ره‌ب، ناوه‌ندی ئیداری و سیاسیی پارێزگای به‌سره‌یه، ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س، به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان له ساڵی 2014دا كرابوو.
له نیسانی 2017 په‌رله‌مانی عێراق به‌سره‌ی وه‌ك پایته‌ختی ئابووری عێراق ناساند. شاره‌كه شارێكی دێرینه كه له سه‌رده‌می خه‌لیفه عومه‌ر كوڕی خه‌تاب له‌لایه‌ن ئوتبهی بن غهزوانهوه دروست كراوه و یه‌كه‌م شاری ئیسلامی بووه كه له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب دروست كراوه، یه‌كێكه له شاره گه‌وره‌كانی عه‌ره‌بی كه تێیدا پله‌ی 15ی داگیر كردووه.