له نوێترین هه‌وڵیدا بۆكان جاف وه‌رگێڕانی ئۆتۆماتیكی كوردیی ناوه‌ندی بۆ یوتوب زیاد كرد.
ورده ورده بۆ هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی گووگڵ كارا ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی ئاب، بۆكان حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری گووگڵ كراودسۆرس له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "كه‌مێك پێش ئێسته به فه‌رمی وه‌رگێڕانی ئۆتۆماتیكی كوردیی ناوه‌ندی بۆ یوتوب زیاد كرا."
ڕوونی كرده‌وه، "هاووڵاتییان له هه‌ركوێ بن، ئێسته ده‌توانن Regionی مۆبایله‌كانیان بكه‌ن به Iraq و كاره‌كه ئه‌نجام بده‌ن، هاوكات ورده ورده بۆ هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی گووگڵ كارا ده‌كرێت".
دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی بوونی زمانی كوردیی ناوه‌ندی له وه‌رگێڕی گووگڵ، زمانی كوردیی ناوه‌ندی ناوه‌ندی هاته پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی.
له "ویكیپیدیا" وتارێك به‌ناوی (لیستی فه‌رهه‌نگه‌كان به‌پێی ژماره‌ی وشه‌كان) دانراوه كه تێیدا له دوای زمانه‌كانی كۆری، پرتوگالی، فینله‌ندی، تامیل، زمانی كوردی 700 هه‌زار وشه‌ی سه‌ره‌كی و هه‌زار و 200 وشه‌ی تری له فه‌رهه‌نگی سه‌ر هێڵ هه‌یه. جگه له زاراوه‌كانی خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، واته كرماشان و ئیلام.
بۆكان حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د جاف له دایكبووی ساڵی 1991ـه، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆس له زمانی ئینگلیزی له ساڵی 2014یه، كاریگه‌ر له به‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی گووگڵ و گووگڵ كراودسۆرس له عێراقدا، له‌لایه‌ن كۆمپانیای گووگڵه‌وه به فه‌رمی توانی له به‌شی وه‌رگێڕان زمانی كوردی ناوه‌ندی زیاد بكات، ئێسته ماوه‌ی چه‌ندان مانگه كه‌وتووه‌ته كار.