پووكانەوەی پەڵەیی پێوەست بە تەمەن، كێشەیەكی تەندروستییە تووشی چاوی كەسانی سەرووی تەمەنی 50 ساڵ دەبێتەوە، دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینایی لە كەسانی بەتەمەنداچوو، جۆرە شێوانێكی بیناییە بەهۆی كێشە لەو بەشەی تۆڕینەی چاو دەبێت كە بەرپرسە لە بینینی شتەكان بە روونی، بەپێی كات زیاد دەكات.
لە بەریتانیا نزیكەی 600 هەزار كەس بەدەست ئەو كێشەیە دەناڵێنن
ئێستە چارەسەری بۆ ئەو كێشەیە بریتییە لە درزییەك دەبێت بە رێكوپێكی لە نێوان چوار بۆ هەشت حەفتە وەربگیرێت، ئەو درزییە گەشەكردنی نائاسایی لوولە خوێنەكان كە تۆڕینەی چاو لەناو دەبەن، كێشەی ئەو چارەسەرییەی ئێستە هەیە كاریگەرییەكەی سنووردارە و زوو نامێنێت، واتە كاتییە، جارێكی تر لوولەكانی خوێن گەشە دەكەنەوە و كێشەكە سەرهەڵدەداتەوە، بۆیە دەبێت تووشبووان بە بەردەوام و زوو زوو درزییەكە وەربگرن.
لە داهێنانێكی زانستیدا، دەستەی تەندروستی گشتی لە بەریتانیا رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی دەرمانێكی نوێ داوە بەناوی "فاریسیماپ"، كە بریتییە لە درزییەك هەر چوار مانگ جارێك لێ دەدرێت، هەمان كاریگەری چارەسەری درزییەكەی پێشووی هەیە.
د. برافین باتیل، راوێژكاری پزیشكی چاو لە نەخۆشخانەی مۆرفیڵدز بۆ چاو لە لەندەن و یەكێك لە ئەندامانی لیژنەی مۆڵەتی بە دەرمانەكە داوە دەڵێت، ئەو دەرمانە بە شێوەیەكی باش لە دژی كێشەكە لە قۆناغە سەرەتاییەكانی كار دەكات، ئەوكاتەی تێكچوونی لووەكانی خوێن كەمە، ئەو دەرمانە دەتوانێت بینایی باشتر بكات، شایەنی باسە لە بەریتانیا نزیكەی 600 هەزار كەس بەدەست ئەو كێشەیە دەناڵێنن.