له هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزه تایبه‌ته‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له ڕێی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه توانیان ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری ڕێبه‌ری ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعیده له بالكۆنی ماڵه‌كه‌ی له كابۆلی پایته‌ختی ئه‌فغانستان بكه‌نه ئامانج و كۆتایی پێ بهێنن، چۆنیه‌تیی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه و جۆری ئه‌و فڕۆكه و مووشه‌كه‌ی كه له هێرشه‌كه ئه‌نجامدراون، بووه‌ته جێی باسوخواسی میدیاكان و دوازانیارییش كه له میدیاكان خراوه‌ته ڕوو، بریتییه له‌وه‌ی كه زه‌واهیری به مووشه‌كی نینجا پێكراوه و كۆتایی به ژیانی هێنراوه، ئه‌م مووشه‌كه‌یش به‌رهه‌مێكی نوێی چه‌ك و مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكایه و ئامانج ده‌پێكی، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دروست بكات.
هه‌رچه‌نده به‌شێك له میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه زه‌واهیری به دوو مووشه‌كی جۆری هیلفایه‌ری نه‌وه‌ی نوێ كراوه‌ته ئامانج، كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئاراسته‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی زه‌واهیری كراوه، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ندان سه‌رچاوه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌شێوه دروست و ڕاسته‌قینه‌كه‌ی زه‌واهیری به مووشه‌كی نینجا كراوه‌ته ئامانج، واته ئه‌و مووشه‌كه‌ی كه ئاراسته‌ی كراوه، هه‌ڵگری ته‌قه‌مه‌نی و بۆمب نه‌بووه تا بته‌قێته‌وه، بگره ژماره‌یه‌ك خه‌نجه‌ری تیژ و پێشكه‌وتووی ئاراسته‌ی جه‌سته‌ی زه‌واهیری كردووه و به هێزێكی پاڵنانی زۆره‌وه ئه‌و خه‌نجه‌رانه له مووشه‌كه‌كه ده‌رده‌چن و به ته‌واوی ئامانجه‌كه له‌ناو ده‌به‌ن و هیچ هیوایه‌كی بۆ مانه‌وه له ژیان ناهێڵنه‌وه.
به دڵنیاییه‌وه به‌كارهێنانی ئه‌مجۆره مووشه‌كه‌كه له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا له ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌چێت
به دڵنیاییه‌وه به‌كارهێنانی ئه‌مجۆره مووشه‌كه‌كه له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا له ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌چێت، چونكه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه ته‌نیا ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری كوژرا و هیچ قوربانی تری لێ نه‌كه‌وتووه، چونكه ئه‌گه‌ر مووشه‌كی هه‌ڵگری بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی بووایه، ئه‌وا ماڵه‌كه‌ی وێران ده‌كرد و قوربانی زۆریشی لێ ده‌كه‌وته‌وه، بۆیه زۆرینه‌ی به‌رپرسان و میدیاكان هاوڕایی ئه‌وه‌ن، كه ئه‌مه‌ریكا مووشه‌كی نینجای مۆدێرنی له‌و ئۆپراسیۆنه به‌كارهێناوه، به‌ڵام تا ئێسته سوپای ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی پشتڕاستی ئه‌و زانیاریانه‌یان نه‌كردووه‌ته‌وه.
لێره‌وه پرسیاری زۆر دروستبووه كه ئاخۆ مووشه‌كه پێشكه‌وتووه‌كه‌ی جۆری نینجا چییه و چۆن كار ده‌كات و ئه‌مه‌ریكا بۆ نایه‌وێ زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و ڤێرژنه نوێیه‌ی مووشه‌كی نینجا بڵاو بكاته‌وه. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان مووشه‌كی جۆری نینجا مێژووی دروستكردنی بۆ ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌و كاته‌یش به تایبه‌ت بۆ له‌ناوبردنی تانكه‌كانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت دروستكراوه، به‌ڵام هاوشێوه‌ی هه‌ر مووشه‌كێكی تر هه‌ڵگری بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی بوو، بۆیه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو له ڕووی پره‌نسیپی دروستكردنه‌وه له‌گه‌ڵ مووشه‌كه‌كانی تر، بگره ته‌نیا توانا و مه‌ودای پێكانی ئامانجی به‌هێزتركرابوو. ئه‌و مووشه‌كه‌یش جۆرێكه له نه‌وه‌كانی مووشه‌كی هێلفایه‌ر.
دواترین نه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كه له سه‌رده‌می حووكمی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا دروستكراو و دواتر خرایه خزمه‌تی سوپا و هێزی ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌وه، پاڵنه‌ری نۆژه‌نكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی ئه‌و مووشه‌كه به فه‌رمانی باراك ئۆباماوه بووه، له فه‌رمانه‌كه‌یش ئه‌وه باسكراوه، كه پێویسته مووشه‌كه‌كه به جۆرێك گۆڕانكاری تێدا دروست بكرێ، كه بۆ ئامانجی تایبه‌ت له عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان و یه‌مه‌ن و سۆماڵ و پاكستان به‌كاربهێنرێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ قوربانییه‌كی سڤیلی لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی ئه‌و ناڕه‌زایییه زۆرانه بوو، كه له ئه‌مه‌ریكا و سوپای ئه‌و وڵاته ده‌گیرا، چونكه له كاتی به ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌یه‌كی گرووپه تیرۆریستییه‌كان به مووشه‌كی پڕ له ته‌قه‌مه‌نی ده‌كرانه ئامانج، ئه‌مه‌یش زۆرجار ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی سڤیل ببنه قوربانی و زیانی ماددی زۆریشیان لێ بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام جۆره نوێكه‌ی مووشه‌كی نینجا كه بایدن بڕیاری په‌ره‌پێدانی ده‌ركرد، به ته‌واوی جیاوزه و نه زیانی گیانی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه نه زیانی مادی.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ئه‌م جۆره گه‌شه‌پێدراوه‌ی مووشه‌كی نینجا به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵگری بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی نییه، بگره به شه‌ش خه‌نجه‌ری زۆر به‌هێز و تیژ پێوه‌ستكراوه، به ئاراسته و گوڕێكی زۆره‌وه له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی له ئامانجه‌كه‌ی، خه‌نجه‌ره‌كان به ڕووی ئامانجه‌كه ده‌هاوێژێت و سه‌رجه‌می خه‌نجه‌ره‌كان ده‌چنه گیانی ئامانجه‌كه‌وه و به ته‌واوی كۆتایی پێ ده‌هێنن. به‌مشێوه‌یه‌یش نه‌زیانی مادی به‌ر شوێنی بۆردمانه‌كه ده‌گات، نه خه‌ڵكی سڤیلی زۆریش ده‌بن به قوربانی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رچاوه‌كان نایشارنه‌وه كه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ئه‌مه‌ریكا ئه‌مجۆره مووشه‌كه بۆ له‌ناوبردنی سه‌ركرده‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان به‌كارده‌هێنێت، بگره له ساڵی 2017یش له سووریا له ڕێی ئه‌مجۆره مووشه‌كه‌وه، توانرا ئه‌بو ئه‌لخه‌یر ئه‌لمیسڕی جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعیده له سووریا بكرێته ئامانج و كۆتایی پێ بهێنێت، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كرایه ئامانج و مووشه‌كه‌كه‌یش ته‌نیا بنیمچی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی بڕیوه كه سه‌ركرده‌كه‌ی ڕێكخراوی قاعیده تێیدا نیشته‌جێ بووه. واته ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێله‌كه‌یش به ته‌واوی زیانی پێ نه‌گه‌یشتبوون، به پێچه‌وانه‌ی هێرشه‌كانی تره‌وه، كه له ئه‌نجامی مووشه‌كی پێوه‌ستكراو به بۆمبه‌وه ئه‌نجام دراون و ئۆتۆمبێلی به ئامانجكراو سووتاون و ده‌وروبه‌ری شوێنه‌كه‌یش خه‌ڵكی سڤیلی تێدا بووه به قوربانی.
كێشی ئه‌و مووشه‌كه 45 كیلۆگرامه و توانای بڕینی مه‌ودای شه‌ش هه‌زار و 100 كیلۆمه‌تری هه‌یه و دوای ته‌قاندنی سه‌ری مووشه‌كه‌كه وزه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی تێدایه و مووشه‌كه‌كه تا نزیك ئامانجه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ورد و زیره‌كانه ده‌فڕێنێت، دواتر په‌روانه له به‌شی دووه‌می مووشه‌كه‌كه ده‌بێته‌وه و كڵاوه‌كه‌ی فڕێده‌دات، له ڕێی ئه‌و په‌روانانه‌وه‌یش ده‌فڕێت و به ئامانجه‌كه‌ی ده‌گات و به‌و خه‌نجه‌ره‌تیژانه‌ی كه هه‌ڵگرییه‌تی ئامانجه‌كه به ته‌واوی له‌ناو ده‌بات.